دەربارە

1- بڵاوکردنەوەى فیکرى ئیسلامى میانڕەو کە لەسەر  رەسەنایەتى و هاوچەرخى بوون دامەزرابێت.
2- رواندنى فیقهى ئیسلامى لەناو دڵەکانداو گونجان بۆ چارەسەرى هەموو کێشە کۆمەڵایەتى و ئابوریەکان، ئەویش لە رێگەى خستنەڕووى بە شێوەیەکى ئاسان، کە لەسەر بنەماى ئامانجەکان دامەزرابێت و دووربێت لە هەموو توندڕەوى و پێچ و پەنایەک.
3- بڵاوکردنەوەى گیانى پڕ لە هیوا، لە رێگەى پێشکەش کردنى بەهاو سیستمە ئیسلامیەکان بەتایبەتى ئابورى ئیسلامى، بە ئیعتیبارى ئەوەى چارەسەرە بۆ هەموو گرفتەکان و سۆزو بەزەییە بۆ هەموو جیهانیان.
4- بەشدارى کردن لە گەشەکردنى رابونى ئیسلامى و پرۆژەى راپەڕینى ئیسلامى بەمەبەستى گەیشتن بە چاکترین چاکە.
5- بەرگرى کردن لە کەرامەت و مافەکانى مرۆڤ و کێشە دادپەروەرەکان.
6- ئاسانکارى لە فەتواو مژدەبەخشین لە بانگەوازدا.
7- چەسپاندنى فیقهى هاوسەنگى لە هەموو شتێکدا.
8- سوود وەرگرتن لە هەموو کۆنێکى باش و لە هەموو بەسودێکى نوآ.
9- بەرجەستەکردنى کولتورى گفتوگۆ، رێزگرتنى راى بەرامبەر، بە دانایى و بە باشترین شێوە.
10- بڵاوکردنەوەى گیانى برایەتى و مرۆڤ دۆستى لەنێو مسوڵمانان و نامسوڵمانان بە شێوەیەکى گشتى.