رێگەی راست و بەردەوام بوون :

رێگەی راست و بەردەوام بوون :

هەموو ئەوەی كە خوای گەورە داوای دەكات لە چاككردنی ڕواڵەت و دەرون و دڵ و عەقڵ و نەفس، بۆ گەیشتنە بە ڕێگەی ڕاست و بەردەوام بوونە لە سەری، ئەم قۆناغە بەرزترین پلەیە كە باوەڕدار پێی بگات و هەركەسێكیش بگاتە ئەم پلەیە خوای گەورە پاداشتێكی زۆری پێ دەبەخشێت و شوێن كاری گەورەش لە دنیاو دواڕۆژدا بەجێ دەهێڵێت .

خوای گەورە لە گەورەترین سورەتی قورئاندا (السبع المثانی) كە دادەنرێت بەیەكێك لە ڕوكنە بنەڕەتیەكانی نوێژ ، نوێژ وەرناگیرێت بە بێ خوێندانی ئەم سورەتە كە سورەتی (فاتحە)یە، لەم سورەتەدا خوای گەورە ئەوەمان بۆ رون دەكاتەوە كە گەیشتنە بە ڕێگای ڕاست و بەردەوام بوون لەسەری بنەمای سەرەكی باوەڕدارییە و یەكێكە لە گەورەترین پێشهات و داواكانی ئیمان، خوای گەورە فەرمان بە باوەڕداران و مسوڵمانان دەكات كە لە نزاكانیاندا بەردەوام داوای ڕێنمایی و گەیشتن بە ڕێگای ڕاست بكەن (اهدنا الصراط المستقیم) ئەمە ئەو ڕێگایەیە كە خوای گەورە پێویستی كردووە لەسەر باوەڕداران كە بەبەردەوامی لەسەری بڕۆن و بەبێ وەستان ڕێ تەی بكەن ،بەبێ دوا كەوتن بەرەو ئامانجەكان بكەونە ڕێ، هەتا دەگەن بە ڕۆژی دوایی، ڕێگای راست تەنها تایبەت نیە بە دوا ڕۆژەوە، بەڵكو لە دنیاشدا لە ڕێگەی ئاوادانكردنەوەو جێنشینی لەسەر زەویدا، لە ڕێگەی گەشتن بە ڕێگەی ڕاستەوە دەبێت، كە بریتیە لە ئاوادانكردنەوەی گەردون بە پێی پەیامی خوای گەورە و شەریعەتەكەی، هەروەها خۆڕازاندنەوە بە ڕەوشتەكانی ئیسلام لەگەڵ دروستكراوەكانیدا ،بەم شێوەیەش دەگەینە ڕۆژی دوایی بەشێوەیەكی ئارام و بەبێ ترس، خوای گەورە كاتێك باس لە ڕێگەی ڕاست دەكات شێوازی گەیاندنەكەی و هۆكارەكانی ڕون كردۆتەوە ،ئەمەش لە سورەتی فاتیحەدا بەجوانی دەبینرێت كە لە ڕێگەیەوە هەموو گرفتەكانی مرۆڤایەتی چارەسەر كردووە، كە بریتین لە ستەمكاری و كەوتنە شوێن ئارەزوەكانی ماڵ و كورسی، كە ئەوانەش سەرچاوەی هەموو گرفتەكانی مرۆڤایەتین لە ئێستادا، كە بنەماكەی دەگەرێتەوە بۆ خۆ بەدەستەوەدانی مرۆڤ بۆ غەریزەو ئارەزوەكانی ونەبونی عەقیدەو باوەڕ بەخواو بە ڕۆژی دوایی لە دەرونی ئەو كەسەدا .

چونكە ئەگەر ئەو عەقیدە راستە لە دڵی كەسێكدا بچەسپێت و ڕەنگ دانەوەی لەسەر ڕەوشت و هەڵسو كەوتەكانی هەبێت و لەم ڕێگەیەوە بتوانێت ڕۆح و دڵ و عەقڵی جڵەو بكات، ئەو كاتە بەلایەوە ئاسان نیە قوربانی بە دواڕۆژ بدات لە پێناو دەستكەوتێكی دنیایی كەم و لەناو چودا، هەروەها قوربانی نادا بەو پاداشتە گەورەیەی كە خوای گەورە بۆی داناوە یان بۆ ئارەزویەكی كەم و دەسەڵات و كورسی یەك كە كاتیە، خوای گەورە لە قورئاندا بە پێشەوا یوسف نمونەمان بۆ دەهێنێتەوە كە كەسێك بووە سوور بووە لەسەر ڕۆشتن بە ڕێگەی راستدا و حەز و خۆشیەكانی نەفس نەی توانیوە بیخلیسكێنێت، لە كاتێكدا كە فیتنە لە جوانترین شێوازدا ڕوی تێدەكات و بە ئاسانترین شێوە دەتوانێت ئارەزوەكانی جێبەجێ بكات ،بەڵام ئەو وەك كەسێكی دامەزراو لەسەر ڕێگەی راست دەڵێت (مَعَاذ اللَّهِ إِنَّهُ رَبِّی أَحْسَنَ مَثۆاێ إِنَّهُ ڵا یُفْلِحُ الظالِمُونَ)

گەیشتن بە ڕێگەی راست و بەردەوام بوون لەسەری، داوای سەرەكی هەموو باوەڕدارێكی ڕاستە بۆ گەیشتن بە خواو داواكردنی سۆزو بەزەیی و ترسانە لە سزاكانی، بۆ ئەم مەبەستەش فەرمانی بە پێغەمبەران و باوەڕداران كردووە كە لەسەر ئەم ڕێگەیە بەردەوام بن و لێی لانەدەن خوای گەورە فەرمان بە موسا و هارون (سەلامی خوایان لەسەر بێت) دەكات وەك دەفەرموێت (فَاسْتَقِیمَا ۆڵا تَتَّبِعَانِّ سَبِیڵ الَّذینَ ڵا ێعْڵمُونَ)

هەروەهاك فەرمان بە محمد پێغەمبەر دەكات (د.خ) كە سور بێت لەسەر ڕێگەی راست و ئەوەش رون دەكاتەوە كە دەبێت بەپێی فەرمانەكانی خوای گەورە بێت و كەس بۆی نیە بانگەشەی راست بكات و كە شەریعەت دانی پێدا نەنابێت، وەك دەفەرموێت (فَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ)هەروەها بە باوەڕدارانیش دەفەرموێت (فَاسْتَقِیمُوا إِڵیْهِ ۆاسْتَغْفِرُوهُ ۆۆیْلٌ لِلْمُشْڕكِینَ)

خوای گەورە لە چەندان ئایتی قورئاندا شوێن كارەكانی بەردەوامی لەسەر ڕێگای راست باس دەكات (إِنَّ الَّذینَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَڵیْهِمُ الْمَڵائِكَەُ أَلَّا تَخَافُوا ۆڵا تَحْزَنُوا ۆأَبْشِرُوا بِالْجَنَّەِ الَّتِی كُنْتُمْ تُوعَدُونَ نَحْنُ أَوْلِێاؤكُمْ فِی الْحَێاەِ الدُّنْێا ۆفِی الْا‌خِرَەِ ۆڵكُمْ فِیهَا مَا تَشْتَهِی أَنْفُسُكُمْ ۆڵكُمْ فِیهَا مَا تَدَّعُونَ)

لەم ئایەتەدا مژدەیەكی گەورە هەیە بۆ ئەوانەی كە الله بە پەروەردگاری خۆیان دەزانن، ئەوانە خوای گەورە لە دنیادا دەیان پارێزێت لە هەموو خراپەیەك و گومڕایی و فیتنەیەك بە ئاشكراو نادیاریەوە، دەیان پارێزێت لە بەڵاو لە لەناوچون، فریشتەكانی خۆی دەنێرێت بۆلایان دڵنیایان دەكاتەوەو مژدەیان پێ دەدات بە نیعمەتەكانی بەهەشت، ئەوانە لەژێر سایەی سۆزی خوادان لە ناو گۆڕو لە كاتی بەرپابوونی ڕۆژی دواییدا ،هەروەها لەو كاتانەی كە مرۆڤ پێویستی بە هاوڕێیەك هەیە كە داوای لێ بكات بۆ چەسپاوی و سور بون لەسەر ڕاستی، ئەمە سەرەرای ئەوەی كە ئەوانە خوای گەورە وەك میوانێكی ڕێزدار سەیریان دەكات و پاداشتێكی گەورەی بۆ داناون  .

خوای گەورە ئەوەشمان بۆ رون دەكاتەوە ئەوانەی كە لەسەر رێگای راستن و فەرمانەكانی جێ بەجێ دەكەن، ترس لە دڵیاندا جێگەی نابێتەوەو لەرزین نازانن و خەفەت بار نابن و دوو دڵی ڕویان تێناكات، بەڵكو ئەوان هەموو گیان و جەستەیان پارچەیەكە لە چەسپاوی و ئارامی و بۆ ئایندەش بەهیواوە دەژین (إِنَّ الّذینَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثمَّ اسْتَقَامُوا فَڵا خَوْفٌ عَڵیْهِمْ ۆڵا هُمْ ێحْزَنُونَ)

خوای گەورە ئەوەمان بۆ رون دەكاتەوە كە هەموو نیعمەتەكانی دنیاو خۆشی و خۆشبەختی و ئەوەی تیایەتی لە بەرهەمی زەوی و ئەوەش كە لە ئاسمانەوە دەبارێت هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ رۆیشتن لە سەر ڕێگای راست ،واتە هەموو ئەم شتانە بۆ كەسێك دەبن كە لەسەر ڕێگای راست بێت و فەرمانەكانی خوای گەورە جێ بەجێ بكات، وەك دەفەرموێت (ۆأَلَّوِ اسْتَقَامُوا عَڵی الطڕیقَەِ ڵأَسْقَیْنَاهُمْ مَا‌ء غَدَقًا)

خوای گەورە كاتێك كە باسی چەسپاوی دەكات بە ڕێگای راست ناوی دەبات، ئەویش لە ڕێگەی كە سانێكەوە كە بەو سیفەتە ناسراون، لەبەر ئەوە هەموو باوەڕداران دەبێت داوایان ئەوە بێت كە بڵێن (اهدنا الصراط المستقیم) لێرەدا لەوانەیە كەسێك هەبێت و پرسیار بكات و بڵێت، ڕێگای راست چییە ؟

وەڵامەكەی دێت و دەڵێت : ئەگەر دەتەوێت بزانیت ڕێگای راست و هۆكار و چۆنیەتی گەیشتن پێی چی یە؟ دەبێت سەیری ژیانی پێغەمبەران بكەین، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە ئەو كەسەی لەسەر ڕێگەی راستە وەك سەركردەو پێشەنگێگ دەر دەكەوێت بۆ دەوروبەرەكەی .

لە سورەتی فاتیحەدا دە بنەمای گشتی هاتووە بۆ چاكسازی لە گرنگترینیان پەیوەست بونی مرۆڤە بە خوای خۆیەوە، لە كاتێكدا كە خوای گەورە بەیەكێك لە پێویستیەكانی عەقیدەی داناوە، كە مرۆڤ ئەو نیعمەتانەی كە هەیەتی بیداتەوە پاڵ خاوەنەكەی، چونكە هەموو ئەو نیعمەتانەی كە مرۆڤ هەیەتی لەلایەن خوای گەورە پێی دراوە، بەمەش دڵی ڕۆشن دەكاتەوە، مایەی سەر شۆڕی و ڕیسواییە بۆ مرۆڤێكی ئاقڵ كە چاكەكانی خواو نیعمەتەكانی لەسەر پێچی كردنیدا بەكار بهێنێت، لەهەمان كاتدا ڕیسواییە بۆ مرۆڤی عاقڵ كە لەبەرامبەر نیعمەتەكانی خوادا سەرپێچی  بێ باوەڕی نیشانبدات، چونكە ئەمە بێ وەفاییە بەرامبەر كەسێك كە چاكەت لەگەڵ دەكات و ڕێنماییت دەكات و ژیانت پێ دەبەخشێت .

لەكاتێكدا كە هەموو نیعمەتەكان دەدەیتەوە پاڵ خوا ،مرۆڤ هەست بە ئارامی دەكات و ئیمان لە دڵیدا گەشە دەكات و هەموو بنەماكانی بێ باوەڕی و دڵە راوكێ لە ڕیشە دەردەهێنیت و بەهیواوە دەژی، چونكە ئەمە ڕێگایەكە بۆ سوپاس گوزاری خوا، لە ڕێگای ئیمانێكی بەهێزەوە كە دڵ پڕدەكات و بە زمان سوپاس گوزاری خوا دەكات و ئەو نیعمەتانەش كە پێی دراوە لە فەرمان بەرداری خواو چاكەكاریدا بەكاریان دەهێنێت .