یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان بەیانێك لەسەر بارودۆخی ئێستای سودان دەردەكات  :

یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان بەیانێك لەسەر بارودۆخی ئێستای سودان دەردەكات  :

یەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان داوا لەحكومەتی سودانی دەكات كە پارێزگاری لە مافی رادەربڕینی ئاشتیانە بكات و رێگە لەدەستدرێژی بۆ خۆپیشاندەران بگرێت و پەلە بكات لەچارەسەركردنی نەهامەتیەكانی گەلی سودان و سزای گەندەڵكاران و دەستدرێژكاران بدات، داوا لەهەممو لایەك دەكات كە دەستدرێژی نەكەنە سەر موڵك و ماڵی گشتی و تایبەتی پارێزگاری لەئاشتیانەی خۆپیشاندانەكانیان بكەن، لەهەمان كاتدا جەخت دەكاتەوە لەسەر هەموو ئەوەی كەلەبەیانەكەی دەستەی زانایانی سوداندا هاتوەو پێشكەش بەسەرۆكی سودانی كردوە .

یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لەرووی هەست كردن بەبەرپرسیارێتیەوە چاودێری ئەو رووداوانە دەكات كە ئێستا لەسوداندا روو دەدەن و ئەو بارە ناهەموارەش كە زۆربەی گەلی سودانی پێی گەیشتوە لەهەژاری و نەداری و بێكاری و هەڵاوسان، كە ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی پاڵیان پێوە بنێت بۆ خۆپیشاندان و دەربڕینی ئەو ویست و بۆچونانەی كە هەیانە، ئەمەش لەخۆیدا مافێكی رەوایەو شەریعەتی ئیسلامی و پەیمانە نێودەوڵەتیەكان بەمافێكی رەوای دەزانن بەمەرجی پارێزگاری لەئاسایشی گشتی و پەنا نەبردن بۆ توندوتیژی لەهەموو لایەكەوە.

یەكێـی جیهانی زانایانی مسوڵمان لەنزیكەوە چاودێری دۆخەكە دەكات بەم شێوەیە :

  • سودان بەوەرچەرخانێكی گەورەدا دەڕوات ئەویش بەهۆی ئەو قەیرانە ئابوریەو ئاڵۆزیە سیاسیەی كەهەیەتی كە خۆی دەبینێـتەوە لە گرانیەكی بێ ئەندازە لەكەمبونەوەی دراو و وزەو نان و دەرمان بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو، كەئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی خەڵك ئارامی لەدەست بدات و بەتوڕەییەكی زۆرەوە بڕژێنە سەر شەقامەكان.
  • هەندێك هێزی تر هەن كەلەدوای ئەم رووداوانەوە خۆیان مەلاس داوە و بەپێچەوانەی ویستی خۆپیشاندەرانەوە ئامانجی تریان هەیە.
  • سودان جێگەی گرنگی و كێبڕكێی هەندێك هێزی هەرێمایەتیە كە هەوڵی لاواز كردنی دەدەن و دەیانەوێت سودان بەرەو چارەنوسێكی نادیار بەرن لەرووی ئارامی و ئاسایش و یەك پارەچەییەوە.

بەرامبەر ئەو بارودۆخە ناهەموارە ، یەكێتیەكەمان داوا لەهەموو لایەك دەكات كە  :

  • پێویستە لەسەر حكومەت هەموو هەوڵی خۆی بخاتە گەڕ لەپێناو سوك كردنی نەهامەتیەكانی خەڵك و چەسپاندنی دادپەروەری لەنێوانیاندا، چونكە سودان خاوەنی دەرامەتێكی سورشتی گەورەیەو توانایەكی مرۆیی باشی هەیە، ئەمەش وا پێویست دەكات لەسەر حكومەت كە بەشێوەیەكی باش ئیدارەی دەرامەتەكان بكات و رێگا لەگەندەڵكاران ببڕێت و بەپلانێكی نوێوە حكومەت بەرێوەبەرن.
  • خۆپیشاندان و رادەربڕینی ئاشتیانە شتێكە كەشەریعەتی ئیسلامی كەفالەتی كردوە و دەچێتە بواری ئامۆژگاری بۆ پێشەوای مسوڵمانان و خەڵكی گشتی، هەروەها دەچێتە بواری فەرمان بەچاكە و رێگە لەخراپە، هەروەها پەیمانە نێودەوڵەتیەكان و دەستورەكان و یاساكانیش جەختی لەسەر دەكەنەوە.
  • بەهیچ جۆرێك نابێت زیان بگات بە موڵك و ماڵی گشتی و تایبەتی یان وێران كردنی.
  • هۆشداریەكی زۆر توند دەدەین كەپەنا نەبرێت بۆ خوێن رشتن و دەستدرێژی كردن بۆ سەر خۆپیشاندەرانی ئاشتی خواز، خوای گەورە دەفەرموێت(ۆمَن ێقْتُلْ مُۆْمِنًا مُّتَعَمِّدًا فَجَزَاۆُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِیهَا ۆغَضبَ اللَّهُ عَڵیْهِ ۆڵعَنَهُ ۆأَعَدَّ ڵهُ عَذابًا عَظیمًا) پێغەمبەری خواش دەفەرموێت: مرۆڤ لەچوارچێوەی ئاینەكەیدا دەمێنێـتەوە هەتا ئەوكاتەی كەخوێنێكی حەرامی نەڕشتبێت.
  • پێویستە هەموو ئەو كەسانە سزا بدرێن كە دەستیان هەبوە لەخوێن رشتنی خۆپیشاندەران و بەرەو رووی توندترین سزا بكرێنەوە ،جا ئەو كەسانە سەر بەحكومەت بن یان خۆپیشاندەران یان لایەنێكی تر.
  • پێویستە لێپرسینەوە لەهەموو ئەو بەرپرسانە بكرێت كەبەهۆیانەو خەڵك گەیشتۆتە ئەم بارودۆخە خراپە، ئەویش بەهۆی كەمتەرخەمیانەوە بوبێت یان گەندەڵی.
  • پێویستە ئالیەتی بەهێز دابندرێت بۆ كۆتایی هێنان بەگەندەڵی و دانانی سنورێك بۆ ئەوانەی كە یاری بەماڵ و بەرژەوەندی گشتی دەكەن.
  • پابەند بوون بەدەستور و ئەوەی كەتیایدا هاتوە لەئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات و هەوڵ نەدرێت لەئەم بوارەدا گۆرانكاری بكرێت.
  • پێشكەش كردنی گۆتارێكی سیاسی بەزەییانە و دۆستانە بەخەڵك و لەسەر بنەمای پەیمانێكی راستگۆیانە بێت، وەك خوای گەورە دەفەرموێت (ۆهُدُوا إِڵی الطیِّبِ مِنَ الْقَوْلِ ۆهُدُوا إِڵیٰ صِرَاط الْحَمِیدِ)

یەكێتیەكەمان كۆمەڵێك ئامۆژگاری روو دەكاتە دۆستانمان لەوڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بەم شێوەیە :

  • لەم كاتەدا سودان پێویستی بە هاوكاری و دۆستایەتی براكانی هەیە لەعەرەب و وڵاتانی ئیسلامی كە هاوكاری بكەن لەپێناو كەم كردنەوەی نەهامەتیەكانی گەلەكەی و ئامۆژگاری بەرپرسان و دەسەڵاتداران ئەو سەركردانە كە ئێستا لەگەڵ یەكتردا لەململانێدان ، عیبرەت وەربگرن لە چارەنوسی ئەو وڵاتانەی كە ئارامیان تێك چوو روویان كردە خوێن رشتن و وێرانی و ئاوارە بوون.
  • پێشنیار دەكەین كەلایەنە ناكۆكەكان لەیەكتر نزیك ببنەوە و بەشێویەكی ئاشچتیانە كیشەكانیان چارەسەر بكەن و ریگە بگرن لە خوێن رشتن و تێك چونی باری ئاسایش و پارچە بونی وڵاتەكەیان .
  • دوری و ئامادەنەبونی وڵاتانی عەرەبی لەسودان لەرووی هاوكاری و پشتیوانی و ئامۆژگاریەوە، كاریگەریەكی خراپی دەبێت لەسەر پێكهاتەكانی كۆمەڵگەو بۆشاییەك دروست دەكات كەلایەنەكانی تر بیقۆزنەوە، چونكە هەر ناتەواوی و ناهەمواریەك لەبارودۆخی سوداندا كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ئاسایشی نەتەوەی عەرەبی، لەبەرئەوە پەلە كردن لە بوونی هەڵوێستی ئیجابی شتێكی پێویستە بۆ ئەم قۆناغەو هاوكاریەكی بەهێزە بۆ رێگە گرتن لە خوێن رشتن و گێرانەوەی ئارامی بۆ خەڵكی سودان.
  • یەكێتیەكەمان ئامادەیە بۆ هاوكاری كردن لەهەموو شتێكدا كە پشتیوانی لەسودانی دۆستمان بكەین لەپێناو هێنانەدی خێرو خۆشی و چەسپاندنی ئارامی و ئاسایش لەوڵاتدا.
  • [ۆالڵّهُ غَالِبٌ عَڵی أَمْڕهِ ۆڵكِنَّ أَكْپَرَ النَّاسِ ڵا ێعْڵمُونَ]

                        دكتۆر عەلی قەرەداغی                          دكتۆر ئەحمەد رەیسونی

                           ئەمینداری گشتی                                      سەرۆك

25-1-2019