رۆژئاواو چەسپاندنی یاساكان بەسەر هەمواندا بە یەكسانی :

رۆژئاواو چەسپاندنی یاساكان بەسەر هەمواندا بە یەكسانی :

سەرەڕای ئەوەی كە دەوترێت لە بوونی ئازادی جۆراوجۆر لە رۆژئاوادا، بەتایبەتیش لە ڕووی ئازادی ئاینیەوە، یاساكان لە رۆژئاوادا پێویستە بەسەر هەموو لایەكدا بە مسوڵمان و نامسوڵماندا بچەسپێت، تەنانەت لە تایبەتمەندترین بواری كەسایەتیدا (خێزان و باری كەسێتی و میرات). بە سیفەتی ئەوەی كە جێبەجێكردنی یاساكان لە سەروەری دەوڵەتە، ناكرێت بۆ هیچ یاسایەكی تر سازشی لەسەر بكرێت.

بەڵام لە ئیسلامدا رێگەدراوە بە ناموسڵمانەكان كە ئەحكامی تایبەتی خۆیان جێبەجێ‌ بكەن لە هەموو كاروبارێكی خۆیاندا، قورئانی پیرۆز پێشەوای مسوڵمانان (دەوڵەتی ئیسلامی) سەرپشك دەكات لە نێوان جێبەجێكردنی ئەحكامەكانی شەریعەت بەسەر نامسوڵماناندا، ئەگەر بەوە رازی بوون یان وازیان لێ‌ دەهێنرێت بۆئەوەی خۆیان یاساكانی خۆیان بەسەر خۆیاندا جێبەجێ‌ بكەن بەپێی عورف و كولتوری خۆیان، خوای گەورە دەفەرموێت [سَمَّاعُونَ لِلْكَذبِ أَكَّالُونَ لِلسُّحْتِ فَإِن جَا‌وُوكَ فَاحْكُم بَیْنَهُمْ أَوْ أَعْڕض عَنْهُمْ ۆإِن تُعْڕض عَنْهُمْ فَڵن ێضرُّوكَ شَیْئًا ۆإِنْ حَكَمْتَ فَاحْكُم بَیْنَهُم بِالْقِسْط إِنَّ اللَّهَ یُحِبُّ الْمُقْسِطین * ۆكَیْفَ یُحَكِّمُونَكَ ۆعِندَهُمُ التَّوْرَاەُ فِیهَا حُكْمُ اللَّهِ ثمَّ ێتَۆلَّوْنَ مِن بَعْدِ ذلِكَ ۆمَا أُوڵئِكَ بِالْمُۆْمِنِینَ] (المائدە: 42 – 43).

ئەم ئایەتە بەڕوونی وەك دەقێك دەرگای ئازادی دەكاتەوە بۆ نامسوڵمانەكان، ئەوانەی لەژێر سێبەری دەوڵەتی ئیسلامیدا دەژین، كە بۆخۆیان شەریعەتی خۆیان لە رێگەی دادگای خۆیانەوە جێبەجێ‌ بكەن، لەهەمانكاتدا مافی ئەوەشیان هەیە كە بگەڕێنەوە بۆ دادگاكانی ئێمە و ئەوكاتەش دەتوانرێت شەرعی خوایان بەسەردا جێبەجێ‌ بكرێت.

ئەو ئایەتەش كە لەدوای ئەوەوە دێت ئەوەمان بۆ روون دەكاتەوە وەك دەفەرموێت [ۆأَنِ احْكُم بَیْنَهُم بِمَا أَنزَڵ اللَّهُ ۆڵا تَتَّبِعْ أَهْۆا‌ءهُمْ] (المائدە: 49) لە روانگەی ئەمەشەوە كۆمەڵێك لە زانایانی شەرع ناس دەڵێن: پێشەوای مسوڵمانان سەرپشك دەكرێت، بەڵام (مالیكی) ئەو سەرپشك كردنە تایبەتمەند دەكات بە شتێك كە لە نێوان هەموو ئاینەكاندا حەرام نەكرابێت، بەڵام ئەوەی كە هەموو ئاینەكان لەسەری كۆكن وەك (حەرامی زینا) بۆ نموونە، ئەوكاتە پێشەوای مسوڵمانان حوكمەكە بە یەكسانی بەسەر هەمواندا جێبەجێ‌ دەكات)

پێغەمبەری ئیسلام ئەوەی لە پەیمانی مەدینەدا چەسپاندووە (دەستوری دەوڵەتە ئیسلامیە نوێیەكە) كە تیایدا هاتووە: “جولەكەكانی بەنی عەوف لەگەڵا باوەڕداراندا یەك ئوممەتن، جولەكەكان خاوەنی ئاینی خۆیانن و مسوڵمانانیش خاوەنی ئاینی خۆیانن، پێویستە هەردولایان پشتیوانی لەم دەستورە بكەن و دژی هەرلایەك بوەستنەوە كە دژی بێت، لە نێوانیشیاندا دەبێت ئامۆژگاری و چاكەكاری هەبێت بەبێ‌ تاوان .

جولەكەكان دانیان بەوەدا نابوو، كە بەپێی یەكێك لە ماددەكانی ئەم بەڵێننامەیە دەسەڵاتێكی دادوەری باڵا هەیە، لەكاتی بوونی ناكۆكی دا دەبێت وەك مەرجەع بگەڕێنەوە بۆی، بەڵام باپەند نەبوون بە گەڕانەوەی، تەنها لەكاتێكدا نەبێت كە لایەنێكی ئەوانەی ناكۆك بن لەگەڵیدا مسوڵمان بێت، بەڵام ئەگەر وانەبێت ئەوا خۆیان سەرپشك بوون.

ئەو ئازادیەی كە ئیسلام دابینی دەكات هەتا ئێستاش یاساكانی رۆژئاوا پێی نەگەیشتوون (سەرەڕای ئەوەی كە بانگەشەی ئەوە دەكەن كە ئەوان كانگای ئازادی و دیموكراسین)، ئەوەش بۆ ئیسلام و مسوڵمانان سەروەریەكی گەورە و جێگەی شانازیە، كە ئاینەكەیان دانی ناوە بە پێكەوەژیانی ئاشتیانە و پێدانی مافی هاوڵاتی بونی تەواو بە ئەوانی تر، بەڵكو سازشی كردووە لەسەر ئەوەی كە لەم سەردەمەدا پێی دەڵێن (سەروەری یاسایی) لە پێناو ئازادی ئاینیدا، رێگەیان داون كە شەریعەتی خۆیان جێبەجێ‌ بكەن و چاوپۆشی بكەن لە شتانێك كە بەدیدی ئەمان حەرامە، بەڵكو پارێزگاریان كردووە لەوەی هێرش بكرێتە سەر شوێنی عەرەق خواردنەوەو بەرازەكانیشیان، لەكاتێكدا كە ئەمانە لە ئیسلامدا لە حەرامە كوشندەكانن.

هەركەسێك هێرشیان بكاتە سەر سزای راستەوخۆی بۆ داناون، تەنانەت هەندێك لە زانایان (حەنەفیەكان) دەڵێن “پێویستە قەرەبوو بكرێنەوە”، لەكاتێكدا كە لە تێڕوانینی ئیسلامدا ئەوانە ماڵا و دارایی نین، بەڵام ئەوە بەمەستی رێزنانە لە بیروباوەڕی ئەوان .

ئەم پاراستنە بۆ ئازادی ئاینی و پێدانی بوار بە نامسوڵمانەكان بۆ جێبەجێكردنی شەریعەتەكانیان بەسەر خۆیاندا بەوپەڕی ئازادیەوە، لە سەردەمی پێغەمبەر (د.خ) و بە دەقی ئایەت بەردەوام بووە بە درێژایی چواردە سەدەی رابردوو، بەڵام ئێستا كە سەدەی بیست و یەكە كە بە سەدەی ئازادی و پێشكەوتن و دیموكراتی (وەك دەوترێت) لەقەڵەم دەدرێت، بەڵام لەهەمانكاتدا ملیۆنان كەس هەن لە ئەوروپا و ئەمریكا رێگە نادەن كە ئەو یاسایانە جێبەجێ‌ بكەن، كە تایبەتمەندن بەخۆیان، هەروەها لە شتە قەدەغە كراوەكانە كە رێگە بدرێت بە دروستكردنی دادگای تایبەت بەخۆیان، چونكە ئەوان ئەوە بە سەروەری دەزانن و نابێت سازشی لەسەر بكرێت.

لەبەرئەوە ئەو مسوڵمانانەی لە رۆژئاوادا دەژین تووشی بارگرانی و ناڕەحەتی زۆر دەبن، چونكە بۆ خۆیان بڕوایان بە شتێك هەیە و ناچار دەكرێن كە شتێكی تر بكەن، كە پێچەوانەیە لەگەڵا ئەو شەریعەتەی بڕوایان پێیەتی .