دكتۆر عەلی قەرەداغی داوای پێكهێنانی ئەنجومەنێك دەكات لە حكومەتی سودانی و خۆپیشاندەران :

دكتۆر عەلی قەرەداغی داوای پێكهێنانی ئەنجومەنێك دەكات لە حكومەتی سودانی و خۆپیشاندەران :

دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) داوای پێكهێنانی ئەنجومەنێك دەكات لە نوێنەرانی حكومەتی سودانی و خۆپیشاندەران، بۆ چارەسەری ئەو كێشەیەی كە ئێستا لە ئارادایەو سەرتاسەری ووڵاتی سودانی گرتۆتەوە، لە نوسینەكەیدا دەڵێت : ئەوەی ئێستا لە سوداندا روودەدات جێگەی نیگەرانیە و داوا لە حكومەتی سودان و خۆپیشاندەران دەكەم كە پەنا نەبەن بۆ كوشتن و وێرانكاری و تاڵانكاری لە دامو دەزگاكانی حكومەتدا .

لە بەشێكی تری نوسینەكەیدا داوا لە هەردوولایان دەكات كە ڕێز لە كەرامەت و مافەكانی مرۆڤ بگرن و لە ڕێگەیەكی ئاشتیانەوە تەعبیر لە بۆچون و داوا كاریەكانیان بكەن، لەهەمانكاتدا داوا لە دەسەڵاتدارانی سودان دەكات كە گوێ بۆ داواكاری خۆپیشاندەران بگرن و چارەسەری كێشە كەڵەكە بووەكان بكەن و سزای گەندەڵكاران بدەن .

لە كۆتایدا داوا دەكات كە ئەنجومەنێك لەنوێنەرانی خۆپیشاندەران و حكومەتی سودانی پێكبهێنرێت بۆ چارەسەری كێشەكان .