)یوسف پێغەمبەر) وەك پێشەنگێك بۆ كەمایەتیە مسوڵمانەكان لەرۆژئاوادا  :

)یوسف پێغەمبەر) وەك پێشەنگێك بۆ كەمایەتیە مسوڵمانەكان لەرۆژئاوادا  :

ئەگەر سەرنج لە قورئان بدەین، خوای گەورە دەیەوێت تیشك بخاتە سەر چەند لایەنێك یان لایەنێكی دیاریكراو بۆئەوەی ببێتە پێشەنگ بۆ گەلانی مسوڵمان كەڵكی لێ‌ وەربگرن و بكەونە شوێن رێنماییەكانی، ئەویش لەپێناو جێبەجێكردنی ئەو فەرمانە خواییەی كە داوامان لێدەكات كە ئەوان بكەینە پێشەنگ و بكەوینە شوێنیان وەك دەفەرموێت [أُوڵئِكَ الَّذینَ هَدَی اللَّهُ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ قُل لَّا أَسْأَلُكُمْ عَڵیْهِ أَجْرًا إِنْ هُۆ إِلَّا ذكْرَی لِلْعَاڵمِینَ] (الانعام: 90).

خوای گەورە دەیەوێت یوسف ببێتە پێشەنگی گشتی بۆ هەموو مسوڵمانان لە تەقواو ئارامگرتن و وەفاو بانگەواز بۆ رێگەی خواو دانایی و .. هتد، هەروەها ببێتە پێشەنگێكی تایبەتی بۆ ئەو مسوڵمانانەی كە لە وڵاتانی نامسوڵماندا ژیان بەسەر دەبەن، وەك ئەو كەمایەتیە مسوڵمانانەی كە لە ئەوروپا و ئەمریكا و شوێنانی تردا دەژین.

بە حیكمەتی خوای گەورە بارودۆخی ژیانی پێشەوا یوسف (سەلامی خوای لێ‌ بێت) بە ئاستێكی زۆر هاوشێوەی ژیانی ئەو مسوڵمانانەیە كە بەهۆی كۆچ كردن و پەنابەریەوە رویان لە وڵاتی رۆژئاوا كردووە، ئەویش لەم روانەوە:

  • زۆرینەی ئەو كەمینە مسوڵمانەی كە گەیشتوونە ئەمریكا و ئەوروپا بەهۆی ستەمكاری و چەوسانەوەو گەندەڵی حكومەتەكانیانەوە بوە لە بواری ئابوری و سیاسی و كۆمەڵایەتیەوە، بەم هۆیەوە ناچاربوون كە روو بكەنە غەریبی و ژیان لە تەراوگەدا بەسەر بەرن و تووشی جۆرەها ناڕەحەتی و ئازاری جەستەیی و مەعنەوی بوون هەتا گەیشتوونە ئەو شوێنە، هەریەكەشیان چیرۆكی تایبەتی خۆی هەیە.

بەهەمان شێوە پێشەوا یوسف براكانی ستەمیان لێكرد و خستیانە قوڵایی بیرەوە، پاشانیش كاروانچیەكان دەریانهێنا و لەمیسر وەك بەندە فرۆشتیان.

لێرەوە هەست دەكەین ئەو بارودۆخەی كە كەمینە مسوڵمانەكان تێیدا دەژین زۆر باشترە لەوەی پێشەوا یوسفی تێدابوو، چونكە ئەوان ئازادیان هەیە و دەتوانن بە ئازادی بیروڕای خۆیان دەرببڕن و مافی كاركردن و زۆر لە مافەكانی تریان هەیە، بەڵام یوسف كرابوە بەندە و هیچ لەم مافانەی نەبوو.

  • پێشەوا یوسف تووشی نەهامەتی و تاقیكردنەوەیەكی گەورە هات، كە ئەویش تاقیكردنەوەبوو بە فێڵا و پیلانەكانی ژنی عەزیز لەناو كۆشكدا، چونكە خۆشەویستی یوسف بەرێژەیەكی زۆر چوەبوە دڵیەوە [ۆرَاۆدَتْهُ الَّتِی هُۆ فِی بَیْتِهَا عَن نَّفْسِهِ ۆغَلَّقَتِ الْأَبْۆابَ ۆقَاڵتْ هَیْتَ ڵكَ قَاڵ مَعَاذ اللَّهِ إِنَّهُ رَبِّی أَحْسَنَ مَثۆاێ إِنَّهُ ڵا یُفْلِحُ الظالِمُونَ] (یوسف : 23)

بەڵام یوسف خوای گەورە پاراستی، وتی [مَعَاذ اللَّهِ] خوای گەورە پشتیوانی كرد و رزگاری كرد، چونكە ئەگەر بكەوتایەتە ناو تاوان و ئارەزوبازی و خراپەكاری ئەوا بە تەواوی تیادەچوو، هەرگیز نەدەگەیشت بە دەسەڵات و ئەوەشی بەدەست نەدەهێنا كە لە سەرۆكایەتی میسردا دەستی كەوت و نەیدەتوانی بەوشێوە خزمەت بە گەلی میسر و براكان و خزم و كەسوكارەكەی بكات.

ئەم كەمینەیە لە ئێستادا كوڕان و كچانیان بەرەو روی دۆخێكی ناهەمواری گەورەبوونەتەوە، ئەمانە پێویستیان بە گەڕانەوە لە تاوان هەیە، بۆئەوەی بتوانن پارێزگاری لەخۆیان بكەن و خزمەتی ئەو وڵاتە بكەن كە ئێستا تیایدا دەژین و ببنەمایەی خێروچاكەش بۆ گەل و نەتەوەكەیان.

بەم شێوەیە چیرۆكەكە دەڕوات بۆئەوەی ببێتە نموونەیەكی چاك و پێشكەوتوو و پێشەنگ بۆ كەمینە مسڵومانەكان، لەكاتێكدا كە چیرۆكی یوسف دەخوێنینەوە دەبینین كە باس لە نموونەیەكی پێشەنگ و جوان دەكات بۆ كەسێكی مسوڵمان كە بارودۆخی خراپ پاڵی پێوەناوە كە كۆچ بكات و ئێستا لەناو كۆمەڵگەیەكی نامسوڵماندا ژیان بەسەر بەرێت ئەویس پێشەوا یوسفە (سەلامی خوای لەسەر بێت).

قورئانی پیرۆز باس لە كۆی چیرۆكی یوسف دەكات و بە (باشترین چیرۆك) وەسفی دەكات، داوا لە ئێمەش دەكات كە پەند و ئامۆژگاری و سودی لێ‌ وەربگرین لە رێگەی ئەو بەڵگە و روداوانەی كە تیایدا باس دەكرێت، خوای گەورە دەفەرموێت [ڵقَدْ كَانَ فِی قَصَصِهِمْ عِبْرَەٌ لِّأُولِی الْأَلْبَابِ مَا كَانَ حَدِیثا یُفْتَرَی ۆڵكِن تَصْدِیقَ الَّذی بَیْنَ ێدَیْهِ ۆتَفْصِیڵ كُلِّ شَیْ‌وٍ ۆهُدًی ۆرَحْمَەً لِّقَوْمٍ یُۆْمِنُونَ] (یوسف: 111) هەروەها دەفەرموێت [لَّقَدْ كَانَ فِی یُوسُفَ ۆإِخْۆتِهِ ا‌ێاتٌ لِّلسَّائِلِینَ] (یوسف: 7).