بەیاننامەیەك لەیەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمانەوە بۆ ئیدانە كردنی چەوسانەوەی مسوڵمانان لەچیندا :

بەیاننامەیەك لەیەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمانەوە بۆ ئیدانە كردنی چەوسانەوەی مسوڵمانان لەچیندا :

چەوسانەوەی مسوڵمانانی چین لەسەر دەستی ئەم وڵاتە مێژوویەكی درێژی هەیەو هەتا ئێستاش هەر بەردەوامە، بەتایبەتیش لەتوركمانستانی رۆژهەڵات، كە تووشی جۆرەها چەوسانەوە دەبن لەرووی ماف و ئازادی ئاینی و ژیانی كۆمەڵایەتیەوە و هەوڵدانی بەردەوام لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ ناچار كردنی مسوڵمانان بۆ وازهێنان لەئاینەكەیان، بۆ ئەم مەبەستەش دەستیان داوەتە گەمارۆیەكی توندی مسوڵمانان لەمزگەوتەكان و لەرووی فێربوونی ئاینەكەیان و ئەنجامدانی دروشمە ئاینیەكان و عیبادەتەكان، هەروەها لەبڕیارێكی نوێدا ناچاریان كردون كە دەبێت هەر خێزانێك قبوڵی ئەوە بكات كە چەند كەسێكی سەر بەپارتی دەسەڵاتدار لەگەڵیاندا لەماڵەكانیاندا بژین، بۆ ئەوەی بەوردی چاودێری بكرێن و هیچ جۆرە رواڵەتێكی ئاینی و دروشمێك جێبەجێ نەكەن و بەهیچ جۆرێك عیبادەتەكان هاوشێوەی نوێژوو رۆژوو جل و بەرگ و یان بونی قورئان یان بەرماڵی نوێژ لەماڵەكانیاندا نەبێت و بەهیچ جۆرێكیش لەو ماڵانەدات  رێگری نەكرێت لە جگەرە كێشان و خواردنەوەی عەرەق، بۆ ئاگادار كردنی دەوڵەت لەبارودۆخی ئەم خێزانانە ئەو كەسانە هەڵدەستن بەنوسینی راپۆرتی تایبەتی و دەیدەنە دەست دەزگا ئەمنیەكان.

بەشێوەیەكی گشتی ئەو هەواڵانەی كە پەیوەندیان هەیە بەسیاسەتی چین بەشێوەیەكی فەرمی لەبەرامبەر مسوڵماناندا، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە هەوڵی بەردەوام دەدەن و دەیانەوێت ئیسلام لەریشەوە لە ئەم وڵاتەدا دەربكێشن و رێگە نەدەن هیچ كەسێك ئینتیمای بۆی هەبێت.

لەسەر ئەم بنەمایانە كەباسمان كرد، یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان هۆشداری دەدات لەسەر مەترسی ئەم چەوسانەوەو ستەمكاریەی كە دەوڵەتی چین بەرامبەر بەمسوڵمانانی وڵاتەكەی دەیكات و ئێمەش لێرەوە بەرپەرچی دەدەینەوە و ئیدانەی دەكەین لەهەمان كاتدا هۆشداری دەدەین لەخراپی چارەنوسی ئەو بارودۆخە و چونكە دەبێتە هۆی:

  • دەبێتە هۆی تێكدانی ئەو پەیوەندیە بەهێزو جۆراو جۆرەی كەلەنێوان چین و جیهانی ئیسلامی بەدەوڵەت و گەلەوە، چونكە ئەو پەیوەندیانە ئێمە چاوەڕێمان دەكرد كە فراوان و باشتر بكرێت نەك ئاڵۆزو ژەهراوی.
  • داوا لەحكومەتی چین دەكەین كەرێز لەهەموو ماف و ئازادیە ئاینیەكان و كۆمەڵایەتیەكانی كەمایەتیە مسوڵمانەكەی چین بگرێت لەوانەش:

أ‌- ئازاد كردنی بەندكراوە مسوڵمانەكان و هەڵگرتنی كۆت و بەند لەسەر ئەوانەی كەلەسەربازگەكاندا كاریان پێ دەكرێت و خراونە ژێر ئەشكەنجەوە.

ب‌- دەستەبەر كردنی ئازادی ئاینی بۆ هەموو لایەك و ئەنجامدانی هەموو مافە ئاینیەكان  لەوانەش( دروست كردنی مزگەوت و فێركردنی ئاینی و جێبەجێ كردنی دروشمە ئاینیەكان بەشێوەی تاك و كۆمەڵ بۆ مسوڵمانان و كەمایەتیە ئاینیەكانی تریش)

ت‌- ئازاد بوونی مسوڵمانان بۆ گەشت و پەیوەندی كردن بۆ هەموو كاروبارێكی رێگە پێدراو و یاسایی ئەگەر لەناوخۆی وڵاتدا بێت یان لەدەرەوەی.

  • داوا لەرێكخراوی هاریكاری ئیسلامی و هەموو وڵاتە ئیسلامیەكان دەكەین كە گرنگیەكی شلگیرانە بدەن بە ئەم بابەتەو هەڵویستیان هەبێت لەئاست ئەم رووداوە و لەگەڵ هاوتا چینیەكانیان باسی بكەن و ئەم رووداوەش بگەیەننە ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی سەربەنەتەوە یەكگرتوەكان.

(ۆاللَّهُ غَالِبٌ عَڵی أَمْڕهِ ۆڵكِنَّ أَكْپَرَ النَّاسِ ڵا ێعْڵمُونَ) یوسف:21

         دكتۆر ئەحمەد رەیسونی                                                    دكتۆر عەلی قەرەداغی

             سەرۆك                                                                       ئەمینداری گشتی