دكتۆر عەلی قەرەداغی دەبێتەوە بە ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان :

دكتۆر عەلی قەرەداغی دەبێتەوە بە ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان :

لە كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان كە لە شاری ئەستەنبوڵ بەسترا بە ئامادەبوونی زیاتر لە 130 ئەندام لە زانای ئاینی و ڕوناكبیرو كەسایەتی ئەكادیمی و پسپۆڕی جیاواز .لە هەڵبژاردنی یەكەمدا دكتۆر ئەحمەد رەیسونی كەسایەتی ناوداری ئیسلامی مەغریبی هەڵبژێردرا بە سەرۆكی ڕێكخراەكە، لە دوای ئەوەش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئەمنیدارێتی ئەنجامدرا كە تیایدا چوار كورد بوونە ئەندام كە ئەوانیش دكتۆر عەلی قەرەداغی، د.سیدا أحمد مامۆستا عبدالرحمن پیرانی و د.محسین عبدالحمید .

لە هەڵبژاردنی ئەمینداری ڕێكخراوەكەشدا دكتۆر عەلی قەرەداغی بۆ سێیەمین جار هەڵبژێردرایەوە بە ئەمینداری ڕێكخراوەكە .

شایەنی باسە كۆنگرەكە بۆ ماوەی 6 ڕۆژ بەردەوام بوو لە كۆتایشدا بەیاننامەی كۆتای كۆنگرەكەیان خوێندەوە .