بەیانی كۆتای پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان كە لە ئەستەنبوڵ بەسترا :

بەیانی كۆتای پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان كە لە ئەستەنبوڵ بەسترا :

بسم الله الرحمن الرحیم

 الحمد لله رب العالمین، والصلاە والسلام علی سیدنا محمد وعلی ا‌له وصحبه أجمعین، ومن تبعهم بإحسان إلی یوم الدین. وبعد

بەیانی كۆتایی پێنجەمینی كۆمەڵەی گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان

كە لە 25- 29ی سەفەری 1440ی كۆچی بەرامبەر بە 3بۆ8ی 11-2018ی زاینی لەئەستەمبوڵ بەسترا

كۆمەڵەی گشتی كۆبونەوەكانی سەرەتا بەخوێندنی چەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز دەست پێ كرد.

پاشان وتەیەك لەلایەن دكتۆر عەلی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان پێشكەش كرا كەسەرەتا رێز و سوپاسی خۆی پێشكەش كرد بە گەل و سەرۆك و حكومەتی توركیا و سەرۆك شارەوانی ئەستەمبوڵ ، كەبەڕێوەبردن و میوانداری ئەم خولەیان گرتۆتە ئەستۆ ،هەروەها رێزی خۆی بۆ ئامادەبوان دەربڕی وەبۆهەموو ئەوانەی رۆڵیان هەبوە لەسەرخستنی ئەم كۆنگرەیەدا، پاشان تیشكی خستە سەر گرنگترین دەست كەوتەكانی یەكێتەیەكەو سیاسەتی لەچەسپاندنی پرۆگرامی میانڕەوی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانەو ئاشتەوایی و بانگ كردن بۆ رێگەی خوا، هەروەها باسی لەگرنگترین ئەو رێگریە ناوخۆییی و دەرەكیانە كرد كەلە ئێستادا هەڵیان كردۆتە سەر جیهانی ئیسلامی، پاشان كۆمەڵێك نامەی ئاراستەی ئوممەتی ئیسلامی و سەركردەكانی و زانایان كرد، وتەكەشی بە ڕون كردنەوەیەك دەربارەی بڕگەكانی كۆنگرەی چاكسازی  و ئاشتەوایی كۆتای پێهێنا .

هەروەها وتەی میوانەكان لە دوای ئەوەوە دەستی پێ كرد كە هەریەكەیان بیروڕای خۆی دەربڕی و بابەتی تایبەتیان پێشكە كرد .

سالم جفری وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی پێشوو لە ئەندەنوسیا سەرەتا سوپاسی زانایانی ئامادەبووی كرد، پاشان تیشكی خستە سەر ڕۆڵی یەكێتی جیهانی زانایان لە خزمەت كردنی جیهانی ئیسلامیدا ..

دكتۆر یوسف قەرزاوی سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لە ووتەیەكدا تیشكی خستە سەر چۆنیەتی دروست كردنی ڕێكخراوەكەو مێژوەكەیی و گرنگی و چالاكیەكانی لەهەمانكاتدا ئامۆژگاری زانایانی كرد كە بەشێوەیەكی گەرمو گۆڕ كار لەگەڵ ڕێكخراوەكەو ئەنجومەنی ئەمیندارێتی گشتی و پڕۆگرامەكەیدا بكەن .

كۆتایی ووتەكەشی بەڕێزو سوپاس بۆ سەرۆك كۆماری توركیا و گەلی توركیا و حكومەتەكەی هێنا .

پاشان ووتەی بەڕێز مامۆستا مەولود سەرۆكی شارەوانی ئەستەنبوڵ، كە تیایدا جەختی كردەوە لەسەر ڕۆڵی زانایان هەروەها توركیا كە وەك پاڵپشتێك دەمێنێتەوە بۆ گەل و كەمایەتیە ستەم لێكراوەكان هەروەها كێشەكانی ئوممەتی ئیسلامی تەنانەت لەگەڵ هەموو كێشە دادپەروەرەكان لە جیهاندا .

دوای ئەوە كۆمەڵەی گشتی لە كۆبونەوەی یەكەمدا گوێیان گرت بۆ ڕاپۆرتی ئەمیندارێتی گشتی كە لەلایەن دكتۆر عەلی قەرەداغیەوە خوێندرایەوەو تیایدا هەموو ئەو چالاكیانەی باس كرد كە لە چوار ساڵی ڕابردوودا ئەنجامدراوە، لە پاشاندا گفتوگۆ دەستی پێكردو كۆمەڵەی گشتی ڕاپۆرتەكەی پەسەند كرد لەگەڵ ڕێزو سوپاسی بۆ ئەمینداڕێتی گشتی ڕێكخراوەكە .

پاشان ئەندامانی كۆمەڵە گفتوگۆیان كرد دەربارەی ئەو بەندانەی كە ئەنجومەنی ئەمیندارێتی پێشنیاری كردبوو بۆ هەمواركردن لە دوایدا بەندەكان هەمواركرانەوەو لە پڕۆگرامە نوێیەكەدا دانرانەوە .

لە دوایدا كارەكانی كۆنگرە كەتایبەت بوو بە چاكسازی و ئاشتەوایی بە چەند توێژینەوەیەك دەستی پێكرد بۆ ئەم مەبەستە ئەندامان دابەش كران بەسەر شەش گروپدا بەپێی تەوەرەكان بەم شێوەیە :

تەوەرەی یەكەم / ناكۆكی نێوان مسوڵمانان، واقیع و هۆكار .

تەوەرەی دووەم / چاكسازی مەنهەجی لە تێگەیشتنی ئایندا .

تەوەرەی سێیەم / چاكسازی لە هۆكارەكانی دووبەرەكی .

تەوەرەی چوارەم / ئاشتەوایی لە نێوان ناكۆكەكاندا .

تەوەرەی پێنجەم / هەنگاوە پێویستەكان بۆ ئاشتەوایی لە نێوان مسوڵماناندا .

تەوەرەی شەشەم / ئاشتەوایی لە پێناو پارێزگاری لە كێشەكانی ئوممەت لە سەرو هەموویانەوە كێشەی فەڵەستین .

یەكەم : نەخشەی كارەكانی ئەم گروپانە كرابوو بە دوو بەشەوە یەكەم گفتوگۆ دەربارەی تەوەرەكانی بابەتەكە .

دووەم : نوسینی پوختەی پێشنیارەكان بۆ بەیانی كۆتایی : كەبریتی بوو لە كۆمەڵێك پێشنیاری پوخت كە تیایدا باس لە رۆڵی زانایان دەكات  لە چاكسازیەكی گشتی و ئاشتەوایی بۆ هەستانەوەی ئەم ئوممەتە لەپشتیوانی كردنی شوناس و راست كردنەوەی تێگەیشتنەكانی لە ژێر رۆشنایی رێگەی راستی ئایندا، هەروەها بۆ ئەوەی تازەكردنەوەیەك لەفیكری ئاینی و فێركردنی شەرعی رووبدات لەپێناو چارەسەركردنی گرفتەكانی سەردەمدا لەژێر رۆشنایی شەرع و ئامانجەكانیدا، داڕشتنەوەی هەموو ئەمانە لەپرۆژەی پراكتیكیدا بۆ چارەسەری واقیعی ئوممەت و گەشەپێدانیدا بۆ گەیشتن بەئاستی گەلە پێشكەوتوەكان.

یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان كار دەكات لەپێناو چەسپاندنی ئەم پوختەو بەرنامەو پڕۆژانەدا لەپلانی ئایندەیدا بەو پێیەی كە بتوانێت جێبەجێی بكات و ئەمەش ببێتە كارێكی بەرهەمدارو پیرۆز بۆ هەستانەوەی ئوممەت.

هەروەها رێكخراوەكە داوا لەدامەزراوە پەیوەندیدارەكان و كەسایەتیە زانستەیەكان لە پسپۆریە جیاوازیەكاندا لەسەر هەموو ئاستی جیهانی ئیسلامی دەكات كە هاوكار بن لەگەڵ رێكخراوەكەدا لەپێناو چەسپاندنی ئەم پلانە گەشەپێدانەدا.

كۆمەڵەی گشتی كۆبونەوەیەكی تایبەت كرد بەهەڵبژاردنی سەرۆكی رێكراوەكەو چوار جێگرەكەی.

پاشان لەپرۆسەیەكی نهێنیدا 31 ئەندامی هەڵبژارد بەشێوەی ئەلكترۆنی كەلەكۆتایدا ناوەكانیان دەخرێنە روو.

لەبەشێكی تری كۆنگرەكەدا باس لەبارودۆخی ئوممەتی ئیسلامی و ئەو گرفت و كێشە ناوخۆیی ودەرەكیانە كراكە ئێستا هەرەشە لەبون و پاشەرۆژی دەكات، ئامادەبوانیش هەریەكەیان بەجۆرێك تەعبیری لەدەربڕین و بۆچونی خۆی كرد لەو بارەیەوە، پاش ئەوەی كە گفتوگۆیەكی گەرم كرا ئەندامانی كۆنگرە رێككەوتن لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:

  • پێویستە پارێزگاری و بەگەورە گرتن و حەرام كردنی رشتنی خوێن و كوشتن و شەڕ لەنێوان مسوڵماناندا بگیرێت، بەهەموو شێوەیەك رێگە بگیرێت لەهێرش كردنە سەر كەس و ماڵ و ناموس وەك پێغەمبەری خوا دەفەرموێت مرۆڤ هەتا ئەوكاتەی كەخوێنی حەرامی نەڕشتبێت پەیوەستە بەئاینەكەیەوە هەروەها پێغەمبەر لە حەجی ماڵئاوایدا روودەكاتە ئوممەتەكەی و دەفەرموێت ( خوێنتان و ماڵ و ناموستان حەرامە لەیەكتر وەك حەرامی ئەمڕۆ لە ئەم وڵاتە لە ئەم مانگەدا)
  • پێویستی یەكڕیزی و  مەترسی دووبەرەكی و جیاوازی: زانایانی ئامادەبوو داخ و پەژارەی زۆریان دەربڕی بەو حاڵەتەی كە ئێستا كە ئوممەتی ئیسلامی تیایدا دەژیت لەجیاوازی و دووبەرەكی كەئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی لاوازیان و وێران بونی مرۆڤ و وڵات و ئاوەدانی ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی كە دوژمنان توانیویانە برینەكانی زیاتر بەسوێ بكەن و سیادەی پێشێل بكەن و سامانی بەفیڕۆ ببەن و دووبەرەكی بخەنە نێوان گەل و مەزهەبە جیاوازەكان.
  • پێویستی پێكەوە ژیانی ئاشتیانەو بوونی پەیوەندی شارستانی.

زانایانی ئامادەبوو جەختیان كردەوە لەسەر بڕوابوون بەفرەیی شارستانی و ئاینی و دژایەتی هەموو ئەو جۆرە هەژموون و بەكارهێنانی هێزەی كە ئێستا دەكرێت لە ناكۆكی سیاسەتی نێو دەوڵەتی داوایان كرد كە ڕێگەی گفتوگی شارستانیانە بگیرێتەبەر لە پێناو چارەسەر كردنی ململانێكان لەگەڵ جەخت كردنەوە لەسەر مافی جیاوازی و ئازادی بەرپرسیارانەو داد پەروەری لە ماف و ئەركەكاندا .

  • بانگەشە بۆ ئازادیی و دادپەروەری و نەهێشتنی ستەمكاری بەهۆكارە ئاشتیە ڕێپێدراوەكان .

زانایانی ئامادەبوو جەختیان كردەوە لەسەر مافی گەلان لەبەدەست هێنانی ئازادی و ڕێزو داننان بە مافی چارەنوسیانا، وە وەستانەوە بەرامبەر هەموو شێوازەكانی ستەمكاری و داگیركاری و خۆ بەگەورە زانین بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەك ڕێگەكانی ئاشتی هەڵ بژێرن بۆ گەشیتن بە مافەكانیان و پشتیوانی بكرێت بۆ هەموو هێزە ئازادی خوازەكان لە پێناو دەست كەوتنی مافەكانیان و هەڵبژاردنی بەرپرسان و سیستەمی ژیان و كەڵك وەرگرتن لە سەروەت و سامانیان كە بە دوربێت لە هەموو جۆرە چەوسانەوەیەكی ناوخۆیی و دەست تێخستنی دەرەكی .

هەروەها زانایان داوایان لە ئەو دەوڵەتانە كرد كە زیندانیانی ڕاو بۆچون و ئاماۆژگاری باشیان هەیە، ئازادیان بكەن بەتایبەتیش لە ووڵاتانی میسر و سعودیە و ئیمارات .

  • دەربارەی كاروبارە گەورەكانی ئومەتی ئیسلامی :

یەكەم / یەكێتی جیهانی زانایانی جەخت دەكاتەوە لەسەر ئەوەی كە ئەم ئومەتە هەنگاو هەڵبگرێت بەرەو چاكسازیەكی گشتی لە ڕێگەی چاكسازی سیستەمی سیاسی لە پێناو بنیاتنانی دەسەڵاتێكی چاكدا كە لەسەر بنەمای دادپەروەری و ئازادی و چاكسازی سیستەمی فێركردن دامەزرابێت بۆ ئەوەی بتوانێت هاوشانی پێشكەوتنەكانی سەردەم بڕوات و دوا كەوتوی نەهێڵێت و سیستەمی ئیجتیهادیش چاك بكات لە پێناو بەدیهێنانی تازەگەری و چاكسازی لە سیستەمی ئابوریدا بۆ هێنانەدی گەشەپێدانێكی هەمەلایەنە لە پێناو نەهێشتنی هەژاری و بێكاری و چاكسازی سیستەمی كۆماریەتی .

دووەم / لە كۆنگرەكەدا كێشەی فەڵەستین بە كێشەیەكی مێژوویی و گرنگ دانرا بۆ مسوڵمانان، بەتایبەتیش لە ئێستادا كە قودس كەوتۆتە بەر مەترسی وێرانكردن و بە جولەكە كردن و دابەشكردنی لە ڕوی كات و شوێنەوە، هەروەها لە ڕێگەی (ڕێكەوتنی سەدە) كە دەیانەوێت كێشەی فەڵەستینی بۆ كۆتا جار لەبار بەرن و ئەمەش لە داننانی ئەمەریكا بە قودس وەك پایتەختی داگیركەر دەركەوت، بۆ ئەم مەبەستەش ڕێكخراوەكە جەختی كردەوە لەسەر پێویستی پشتیوانی حكومەت و ووڵاتە ئیسلامیەكان و دامەزراوەكانی زانایان لە كێشەی فەڵەستین و وەستانەوە بە ڕوی داگیركەر و جولەكەدا .

هەروەها كۆنگرە جەختی كردەوە لەسەر :

  • یەكێتی جیهانی زانایان كار دەكات لەپێناو هەڵگرتنی ستەم لەسەر برایانمان لە میانمارو چین و ….هتد .
  • داوا لە گەلانی مسوڵمان و سەركردەكانیان دەكات بۆ هەوڵدان بۆ چارەسەری شەڕو كوشتار لە سوریا و یەمەن و لیبیا و عێراق … هتد ، لە پێناو گیڕانەوەی ماف و كەرامەت بۆ گەلەكەنیان و گێر انەوەی یەكڕیزی بونی مافیان لە هەڵبژاردنی ئەوانەی كە نوێنەرایەتیان دەكات . هەروەها ڕێكخراوەكە دەست خۆشی لەو هەنگاوانە دەكات كە هەندێك ووڵات ناویانە لە پێناو چەسپاندنی ئارامی و ئاشتەوایدا وەك سۆماڵ، هەنگاونان بەرەو ئازادی وەك گەلی ئەسیوبیا .
  • لە بواری كەمە نەتەوەییەكاندا ڕێكخراوەكە دەستخۆشی لەو ووڵاتە ئەوروپیانە دەكات كە مافەكانیان دەپارێزێت و ڕێگری لە توندو تیژی و جیاكاری و شوڤێنیەت دەكات و لەبەرامبەریشدا داوا لە كەمایەتیە مسوڵمانەكان دەكات كە پایەندبن بە یاساكانی ئەو وڵاتانەو كاریگەریەكی ئیجابیان هەبێت لە بەشداری ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوریدا .
  • بانگەشە بۆ ئاشتەواییەكی هەمە لایەنە بۆ ناوخۆی ئوومەتی ئیسلامی كە لە ئێستادا بەدەست كۆمەڵێك ناكۆكیەوە دەناڵێنێت، لە نێوان هەموو پێكهاتەكانیدا، لە ووڵات و گەل و تەنانەت ناو پێكهاتەی گەلێكیشدا، لە نێوان بزوتنەوەو حیزبە ئیسلامیەكان و ئەمەش لەسەر بنەمای چەسپاوەكان و بەرژەوەندی گشتی و هاوبەش (فالصلح خیر) وە خوای گەورە دەفەرموێت (إِنَّمَا الْمُۆْمِنُونَ إِخْۆەٌ فَأَصْلِحُوا بَیْنَ أَخَۆیْكُمْ ۆاتَّقُوا اللَّهَ ڵعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ)
  • ئامادەبوان جەختیان كردەوە لەسەر ئەو نامەنەی كە نێرراون بۆ ئوومەت لە ڕووی ئاشتەوایی گشتی و چاكسازی و چەسپاندنی ئارامی، داوایان لەسەركردە سیاسیەكانیش كرد كە پارێزگاری لە شتە چەسپاوەكانی ئوممەت و كێشەكانی و پابەندبون بە حكومی ڕەشید بكەن، داوایان لەزانایانیش كرد كە ببنە پێشەنگ بۆ چاكسازی و ئاشتەوایی، داوایان لە میدیاكارانیش كرد كە ببنە پشتیوانێكی باش بۆ هەستنانەوەی ئومەت و چارەسەری نەخۆشیەكان .

كۆتایی …

لەم كۆنگرەیەدا زیاتر لە هەزار كەس لە كەسانی ناودارو زانایان و موفتی وڕوناكبیر لە زۆربەی ووڵاتانی جیهان لە هەر شەش كیشوەرەكە ئامادابوون، ئەمەش بەڕێزو گەورەیی خواوە بوو، هەروەها نوێنەرایەتی كەمایەتیە مسوڵمانەكان لەسەر ئاستی جیهان كە ئەمەش بەڵگەی كرانەوەو پێدانی مافە بۆیان كە لەم كۆنگرەیەدا بەشداربون كە بەگەورەترین كۆنگرە لە مێژووی ڕێكخراوەكەدا دادەنرێت .

ئامادەبونی ئەو ئەندامە زۆرو جۆراو جۆرە لەم بارودۆخەی ئێستادا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە ئەم ڕێكخراوە بۆتە مەرجەعێك بۆ هەموو زانایان و ڕوناكبیران لەسەر ئاستی جیهان، بۆیە ئێمەش داوا لە دڵسۆزان دەكەین كە پشتیوانی ماددی و مەعنەوی ئەم ڕێكخراوە بكەن لە پێناو چەسپاندنی كە سایەتی ئیعتیباری جیهانی و ئیسلامی و مەرجەعیدا وەك خوای گەورە دەفەرموێـ : (ۆإِذا جَاؤهُمْ أَمْرٌ مِّنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذاعُوا بِهِ  ۆڵوْ رَدُّوهُ إِڵی الرَّسُولِ ۆإِڵی أُولِی الْأَمْڕ مِنْهُمْ ڵعَلِمَهُ الّذینَ ێسْتَنبِطونَهُ مِنْهُمْ )

لە كۆتایدا ڕێزو سوپاسی خۆمان ئاڕاستەی هەموو ئەو ووڵات و دامەزراو كەسایەتیانە دەكەین كە لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا هاوكاریان كردین و بۆونە هۆی سەر خستنی ئەم كۆنگرەیە .

یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان .