دكتۆر عەلی قەرەداغی سەردانی وان عەزیز وان جێگیری سەرۆك وەزیرانی مالیزیا  دەكات

دكتۆر عەلی قەرەداغی سەردانی وان عەزیز وان جێگیری سەرۆك وەزیرانی مالیزیا  دەكات

 دكتۆر عەلی قەەرداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان سەردانی ئەنجومەنی وەزیرانی مالیزیا دەكات و لەلایەن وان عەزیز وان جێگیری سەرۆك وەزیرانی مالیزیاو هاوسەری دكتۆر ئەنوەر ئیبراهیم سەرۆكی پێشووی ئۆپۆزسیۆن پێشوازی لێكرا،  لەمیانی كۆبونەوەكەدا باسێكیان دەربارەی كتێبەكەی پێشەوا یوسف كرد ( كەلەنوسینی دكتۆر عەلی قەرەداغیەو) نوسخەیەك وەك دیاری پێشكەش كرا، لەم بارەیەوە هاوسەری دكتۆر ئەنوەر ئیبراهیم وتی دكتۆر ئەنوەر كەلەزیندانەوە جارێكی تر گەرایەوە بۆ كۆشك ئەمە هاوشێوەی ئەو بارودۆخە بوو كە پێشەوا یوسف لەزیندانی میسردا بەسەری بردو دواجار لەكۆشكدا دەسەڵاتی وەرگرتەوە.

لەدوای ئەوە هەردولایان باسیان لەبارودۆخی جیانی ئیسلامی كردو وتیان كە ئەم بارودۆخە زۆر پێویستی بەدانایی كاركردنی بەردەوام هەیە بۆ سور بوون لەسەر مەنهەجی میانڕەوی و دكتۆر قەرەداغی داوای كرد كە گرنگی بدەن بە دانانی پرۆژەیەك بۆ هەموو گەلی مالیزیاو پاریزگاری لەمەنهەجی میانڕەوی بكەن و خۆیان بەدوور بگرن لەتوندڕەوی و شل رەوی ، هەروەها ئاگاداری ئەوانەش بن كە دەیانەوێت ئەم مەنهەجە ناشرین بكەن، هەروەها داوای لێ كردن كە پەیوەندیەكانیان زۆرتر لەگەڵ جیهانی عەرەبی و ئیسلامیدا پەرە پێ بدەن لەپێناو چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی كە ئێستا هەیە لەناو وڵاتە مسوڵمانەكاندا.

 لەكۆتایدا دكتۆر قەرەداغی سڵاوی دكتۆر قەرزاوی و هەموو ئەندامانی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمانی پێگەیاندن و داواشی لەدكتۆر ئەنوەر ئیبراهیم كرد كە ئامادەیی چالاكیەكانی كۆمەڵەی گشتی یەكێتیەكە بن كە بڕیار وایە لەسەرەتای مانگی داهاتوودا لەشاری ئەستەمبوڵ ببەسترێت.