دكتۆر عەلی قەرەداغی پیرۆزبایی لەسەرۆك كۆماری نوێی عێراق دەكات

دكتۆر عەلی قەرەداغی پیرۆزبایی لەسەرۆك كۆماری نوێی عێراق دەكات

بسم الله الرحمن الرحیم

بەڕێز: دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح

سەرۆك كۆماری عێراقی فیدڕاڵ

بە بۆنەی پێدانی متمانە بە بەڕێزتان لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەك سەرۆك كۆماری نوێی عێراق، بەناوی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان و ڕێكخراوی ڕابیتەی خێرخوازی و هەموو بەرپرسان و ئەندامان، پیرۆزباییەكی گەرمتان ئاڕاستە دەكەین و هیوادارم لەم پۆستە نوێیەدا بتوانن خزمەت بە پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی مەزهەب و نەتەوە جیاوازەكان بكەن و لە پێناو بنیاتنانی عێراقێكی دیموكرات و گەشەكردوو خۆشگوزەراندا تێبكۆشن و هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان جكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان بەپێی دەستور بدەن.

دووبارە پیرۆزبێت هەر شادو بەختەوەربن .

دكتۆر عەلی قەرەداغی

ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان

سەرۆكی رابیتەی خێراخوازی

6-10-2018