فەتوایەك دەربارەی پێویست بوونی زەكات لە خورما و داری بەردار و دانەوێڵە ئەگەر بگاتە ئاستی پێویست.

فەتوایەك دەربارەی پێویست بوونی زەكات لە خورما و داری بەردار و دانەوێڵە ئەگەر بگاتە ئاستی پێویست.

لەلایەن كۆمەڵێك لە مسوڵمانانەوە هەندێك پرسیارم بۆ هاتووە دەربارەی زەكاتی خورما و داری بەردار و دانەوێڵە، ئێمەش بەم شێوەیە وەڵامیان دەدەینەوە.

وەڵام/ الحمد لله رب العالمین والصلاە والسلام علی المبعوث رحمە للعالمین وعلی ا‌له وصحبه أجمعین، وبعد

یەكەم/ بەڵگەكانی واجب بوونی زەكات لە داری بەردار و روەكەكاندا بەپێی بەڵگەی چەسپاو لە قورئان و سوننەتدا پێویستە زەكات لە رووەكی بەرداردا بدرێت و ئەگەر بگاتە رێژەی تەواو پێویستە خاوەنەكەی زەكاتەكەی بدات.

لە قورئانی پیرۆزدا خوای گەورە دەفەرموێت [ێا أَیُّهَا الَّذینَ ا‌مَنُواْ أَنفِقُواْ مِن طیِّبَاتِ مَا كَسَبْتُمْ ۆمِمَّا أَخْرَجْنَا ڵكُم مِّنَ اڵاَرْض] سورە البقرە 267، بەپێی رای كۆی زانایان ئەمە بۆ واجب بوونی زەكات دانە، راڤەكارانی قورئان دەڵێن ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر واجب بوونی زەكات لە هەموو ئەو شتانەی كە لە زەویەوە دێنە دەرەوە لە رووەك و دانەوێڵە و داری بەردار و .. هتد.

هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت [هُۆ الَّذی أَنشَأَ جَنَّاتٍ مَّعْرُوشَاتٍ ۆغَیْرَ مَعْرُوشَاتٍ ۆالنَّخْڵ ۆالزَّرْعَ مُخْتَلِفاً أُكُلُهُ ۆالزَّیْتُونَ ۆالرُّمَّانَ مُتَشَابِهاً ۆغَیْرَ مُتَشَابِهٍ كُلُواْ مِن ثمَڕهِ إِذا أَثمَرَ ۆا‌تُواْ حَقَّهُ ێوْمَ حَصَادِهِ] سورە اڵانعام 141، مەبەست لە (حق) لێرەدا فەرز بوونی زەكاتە (10% یان 5%) بگەڕێرەوە بۆ تەفسیری الطبری (156/12).

بە بەڵگەی فەرموودە سەحیحەكان پێویستە هەموو ئەو رووەك و دارە بەردارانەی كە لە زەویەوە دەردەچن رێژەی زەكاتی 10% بدەن ئەگەر بە ئاوی ئاسمان و ڕووبارەكان و هاوشێوەكانیان ئاو بدرێن، وە رێژەی 5% زەكات بدەن ئەگەر بە ئاوی بیر یان ئەو ئاوەی لە خوێواوە دەگۆڕێت بۆ ئاوی پاك وەك لە زۆربەی وڵاتانی كەنداودا دەیبینین. بگەڕێرەوە بۆ صحیح البخاری ، كتاب الزكاة الحدیث رقم 1483 ، ومسلم ، كتاب الزكاە الحدیث 981.

دووەم/ ئەو رێژەیەی كە پێویستە زەكاتی لێ‌ بدرێت كۆمەڵێك فەرموودەی صحیح هەیە باس لەوە دەكەن كە پێویستە بەرهەمەكان بگەنە رێژەی باری (پێنج حوشتر) لەوە كەمتر لە دانەوێڵە و خورما و ترێ‌ و بەرهەمەكانی تر زەكاتیان لێ‌ ناكەوێت، رواه البخاری الحدیث 1459 ، ومسلم الحدیث 979، باری هەر حوشترێكیش 60 (ساج)ە لەبەر ئەوە رێژەكەی دەبێت 300 ساج بێت، كۆی زانایانی هاوچەرخیش بەپێوەری ئێستا بە 647 كیلۆی دادەنێن.

پوختە:

 هەر جوتیارێك خورماكەی یان ترێكەی یان هەر بەرهەمێكی كشتوكاڵی تری بگاتە رێژەی 647 كیلۆ لە ساڵێكدا زەكاتی لێ‌ دەكەوێت و دەبێت زەكاتەكەی بدات.

سێیەم/ كەی و چۆن ئەم رێژەیە دیاری دەكرێت؟

زۆرینەی زانایان رایان وایە بۆ زەكاتی خورما و ترێ‌ پێش پێگەیشتنی دیاری دەكرێت ئەوكاتە بۆ خاوەنی ترێ‌ و خورماكە 1/3 و 1/4 دادەنرێت لەلای شافیعی وحەنبەلیەكان ئەویش لەسەر بنەمای ئەو فەرموودەیەی كە لەم بارەیەوە هاتووە، وە 1/3 بۆ خواردن و ئەوەی دەدرێت بە دراوسێ‌ و خزمان دادەنرێت.

بەڵام لەلای حەنەفی و مالیكی سوفیان هیچ شتێك بۆ خاوەنەكەی جێ‌ ناهێڵدرێت بەڵكو هەموو ئەوەی بە دارەكەوەیە لە خورما و ترێ‌ حساب دەكرێت.

ئەمانە وای بۆ دەچن هەموو ئەوەی بە دارەكەوەیە حساب دەكرێت تەنانەت ئەگەر خۆی و خێزانەكەی بە تەڕی لێیان كردبێتەوە یان بەشی میوان و دراوسێكانیان دابێت پێش ئەوەی پێ‌ بگات ئەوەشیان لەسەر حسابە، بۆ ئەم مەبەستەش دەیانەوێت مافی هەژاران دەستەبەر بكەن.

بەم پێیە بێت دەبێت خاوەنی داری خورما و ترێ‌ لەناو ماڵەكەیدا بێت یان دەرەوە حسابی ئەو بەرهەمە بكات كە بە دارەكەوەیەتی پێش خواردن یان دەبێت كەسێكی شارەزا بهێنێت رێژەكەی بۆ دیاری بكات بە دارەكەوە كە بە زیادەوە حسابی بۆ بكات، ئەگەر رێژەكەی گەیشتە 647 كیلۆ ئەوا پێویستە رێژەی 10% زەكات بدات ئەگەر بە ئاوی ئاسمان ئاو درابوو، رێژەی 5% بدات ئەگەر بە ئاوی بیر و پاككراوەی ئاوی سوێر ئاو درابوو.

بەڵام لەلای شافیعی لە كۆندا و مالیكی و زاهیری پێویستە رێژەی 1/3 یان 1/4 بەجێ‌ بهێڵدرێت بۆ خاوەنەكەی.

شافیعی بۆچوونێكی تری هەیە و دەڵێت دار خورمایەك یان دوو بەجێ‌ بهێڵدرێت بۆ خاوەنەكەی ئەویش بەپێی كەمی و زۆری خێزانەكەی.

بەڵام رای ئێمە لەم بارەوە ئەوەیە كە نابێت زەكات لەو بەرانە بدرێت كە بە تەڕی یان بۆ پێویستی لێ‌ دەكرێنەوە بەبێ‌ زیادەڕەوی كردن تێیدا.

چوارەم/ ئەم زەكاتە بەكێ‌ دەدرێت؟

پێویستە ئەم زەكاتە بدرێت بە هەژار و نەدار و ئەو هەشت كۆمەڵەی كە دیاریكراوە، ئەوەش كە دەدرێت بە خزم و دراوسێ‌ ئەگەر لەو هەشت كۆمەڵە نەبن بە زەكات حساب ناكرێت.

پێنجەم/ چۆن دەدرێت؟

زۆرینەی زانایان رایان وایە كە بە خورمایی یان ترێ‌ یان دانەوێڵە دەدرێت، واتە دەبێت لە بەرهەمەكە خۆی بێت بەڵام هەندێكیان لەوانەش حەنەفیەكان بڕوایان وایە كە دەكرێت نرخی ئەو بەشەیان بە دراو پێ‌ بدرێت ئەمەش لەسەر ئەو بنەمایەیە كە ئەگەر هەژارەكە زۆرتر پێویستی بە پارەكە هەبێت نەك بەرهەمی روەكەكان.

ئەمەو خوای گەورەش ئاگادارە بە راستیەكان.

وا‌خر دعوانا أن الحمد لله ربّ العالمین

وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی ا‌له وصحبه وسلم

پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی

ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپی بۆ فەتواو توێژینەوە