فەتوایەك دەربارەی : پێدانی زەكات بە رێكخراوە بانگخوازیەكان

فەتوایەك دەربارەی : پێدانی زەكات بە رێكخراوە بانگخوازیەكان

لە كۆمەڵەی ئەردەنی بۆ ئیعجازی قورئان و سوننەت كە سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئیسلامیە لە شانشینی ئەردەنی هاشمی ئەم كۆمەڵەیە هەڵدەستێت بە كۆمەڵە چالاكیەك بۆ خزمەتكردنی قورئان و سوننەت و بە ئەنجامگەیاندنی كاری بانگخوازی و ناساندنی ئیسلام بەشێوەیەكی جوان لەسەر بنەمایەكی زانستی، ئەم كۆمەڵەیە پرسیارەكەیان بەم شێوەیەیە:

تاچەند جائیزە زەكاتیان پێ‌ بدرێت بۆ ئەوەی لە كاروباری بانگخوازیدا خەرجی بكەن (لە ئێستادا هیچ داراییەكیان نیە كە خەرجی بكەن بۆ جێبەجێ‌ كردنی لەم بوارەدا)؟

وەڵام/ بێگومان خوای گەورە ئەو لایەنانەی دیاری كردووە كە زەكاتیان پێ‌ دەدرێت، كە ئەوانیش پێنج چین و توێژن وەك دەفەرموێت [إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَا‌وِ ۆالْمَسَاكِینِ ۆالْعَامِلِینَ عَڵیْهَا ۆالْمُۆَلَّفَەِ قُلُوبُهُمْ ۆفِی الرِّقَابِ ۆالْغَاڕمِینَ ۆفِی سَبِیلِ اللَّهِ ۆابْنِ السَّبِیلِ فَڕیضەً مِّنَ اللَّهِ ۆاللَّهُ عَلِیمٌ حَكِیمٌ] (التوبە – 60 ). ئەوەی كە پەیوەندی بەم پرسیارەوە هەیە بریتییە لە (وفی سبیل لله) ئەمەش سێ‌ جۆر بۆچوون هەیە لە بارەیەوە:

بۆچوونی یەكەم/ فراوانكردنی بازنەكە كە هەموو كارێكی خێر بگرێتەوە وە ئەمەش بۆ چوونێكی راستە بە چەند بەڵگەیەك لەوانەش: ناكرێت بۆ چوونی خوای گەورە لەم بارەوە بەجۆرێك بێت كە جارێكی تر ئەوانەی پێش خۆی دووبارە بكاتەوە، قورئانی پیرۆز ئیعجازەكەی لەوەدایە كە هیچ پیتێكی زیاد و كەم نیە، فەرموودە سەحیحەكانیش جەخت لەوە دەكەنەوە كە مانای (وفی سبیل لله) واتا تێكۆشان لەپێناوی خوادا، وەك لە فەرموودەیەكی پێغەمبەردا (صلی) هاتووە(لغدوە فی سبیل الله أو روحە خیر من الدنیا وما فیها) رواه البخاری فی صحیحه الحدیث 2792، ومسلم الحدیث 1880،هەروەها لە فەرموودەیەكی تردا دەفەرموێت (من احتبس فرساً فی سبیل الله ..) رواه البخاری فی صحیحه الحدیث 2853.

بۆچوونی دووەم/ بە پێچەوانەی بۆچوونی یەكەمەوەیە بازنەكە (وفی سبیل لله) تەنها تایبەت دەكات بە شەڕكردن لەپێناوی خوادا ئەم بۆچوونە بەلای هەندێكەوە راستە بەڵام زۆربەهێز نیە چونكە ئەم بەرتەسك كردنەوەیە هیچ بەڵگەیەكی بڕوا پێهێنەری پێ‌ نیە.

بۆچوونی سێیەم/ كە بەلای زۆربەی زانایانەوە راستە چونكە (وفی سبیل لله) مانایەكی فراوان بۆ تێكۆشان لەرێی خوادا دیاری دەكات ئەوەی زانراویشە كە جیهاد لەپێناوی خوادا هەموو ئەو هەوڵا و كۆششانە دەگرێتەوە كە دەدرێت بەهێزی سەربازی یان بانگخوازی و گەیاندن و بڵاوكردنەوە، تەنانەت خوای گەورە جیهادی راگەیاندن و بڵاوكردنەوە لەپێناوی خوادا بە گەورەترین جۆرەكانی جیهاد ناودەبات، وەك دەفەرموێت [ۆجَاهِدْهُمْ بِهِ جِهَادًا كَبِیرًا] (الفرقان – 52)ئەم ئایەتە لە سەردەمی مەككی دا دابەزیوە كە تیایدا جەنگ نەبووە ئەمەش بەڵگەیە لەسەر پشتیوانی كردن لە راستی و بڵاوكردنەوەی بە شێوەی بانگخوازی، ئەگەر هەموو قورئانیش سەیر بكەین نابینین كە جیهاد بە گەورە باسكرابێت تەنها لەم ئایەتەدا نەبێت كە ئەمەش مانای گەورەیی بواری بانگەوازە و بنەمای سەرەكیشە لە ئیسلامدا، چونكە شەڕ لەپێناوی خوادا پێویستی بە وەرگرتنی روخسەت هەیە ئەم روخسەتەش لە سەرەتای ئەم ئایەتەدا باس دەكات [أُذنَ لِلَّذینَ یُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظلِمُوا ۆإِنَّ اللَّهَ عَڵی نَصْڕهِمْ ڵقَدِیرٌ] (الحج- 39)، مالك دەڵێت “بواری لەپێناوی خوادا زۆرن”، رازی لە تەفسیری ئایەتەكەدا دەڵێت “نابێت (فی سبیل لله) تەنها كورت بكرێتەوە لە جەنگاوەرەكاندا” رەشید رەزا لە تەفسیری (المنار)دا دەڵێت “(سبیل لله) واتە بەرژەوەندی گشتی مسوڵمانان كە بنەماكانی ئاین و دەوڵەتی لەسەر بنیات نراوە” شێخ الموراغی لە تەفسیرەكەیدا هەمان رای هەیە.

بەجێهێنانی ئەم چەمكە:

پاش لێكۆڵینەوە لە چەمكی (وفی سبیل لله) هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە كە تایبەتە بە كاروباری بانگخوازی و بەرزكردنەوەی وشەی (الله) بەم هۆیەوە دەچێتە چوارچێوەی ئەو لایەنانەی كە لە ئایەتی (60 ی سورەتی التوبە)دا باس كراوە: بەرژەوەندیە تایبەتیەكان هەروەك لە ریزی هەژاران و نەداران و قەرزاران و ئازادكردنی كۆیلە و كاروانچی و ئەوانەی تازە باوەڕ دەهێنن هەروەها دیوێكی تری دامەزراوەیی هەیە لە رێگەی (ئەوانەی كاری تێدا دەكەن ) بۆ ئەم مەبەستەش ژمارەیەكی زۆر لە زانایانی كۆن و تازە رایان وایە، (ئیمامی نەوەوەی) لە شەرحی موسلیم دا (147/11) لە (القاضی عیاض)ەوە كە ئەویش لە هەندێك زاناوە وەریگرتووە دەڵێت “جائیزە زەكات بۆ بەرژەوەندی گشتی بەكاربهێندرێت”، (الكاسانی) لە (البدائع) (45/2) دەڵێت “(وفی سبیل لله) هەموو ئەوانە دەگرێتەوە كە هەوڵا و تێكۆشانیان هەیە بۆ جێبەجێكردنی فەرمانەكانی خوای گەورە و گەیاندنی خێر بە كەسانی تر ئەگەر پێویستی پێی هەبوو”.

فەتوای شێخ الشلتوت:

شێخ شەلتوت فەتوای داوە كە جائیزە پارەی زەكات خەرج بكرێت بۆ پێگەیاندنی بانگخوازان ئەوانەی كە كاردەكەن لەپێناو بڵاوكردنەوەی پەیامی خواو و قورئان و پاراستنی و بەردەوامكردنی خزمەتكردن پێی، بگەڕێوە بۆ فەتوای لاپەڕە 219، والإسلام عقیدە وشریعە لاپەڕە 97- 19.

دكتۆر یوسف قەرزاوی، كتێبی (فقه الزكاە) (2/663/-686) دەڵێت “مەبەست لە جیهاد لە پێناوی خوادا واتە هەوڵدان بە قەڵەم و زمان هەروەك چۆن بە شمشێر و تیر یان دەكرێت جیهاد بە شێوازی فیكری یان پەروەردەیی یان كۆمەڵایەتی.. هتد، هەموو ئەم جۆرانەی جیهادیش پێویستیان بە خۆ ئامادەكردن و پشتیوانی هەیە”.

ئەوەی ئێمە پشتیوانی لێ‌ دەكەین و رایدەگەیەنین:

لەسەر بنەمای ئەوەی پێشوو، ئێمەش بڕوامان وایە كە جائیزە پارەی زەكات بەكاربهێنرێت بۆ كاری بانگخوازی و ناساندنەوەی ئیسلام و خزمەتكردنی قورئان و سوننەت هەروەك چۆن جائیزە كە خەرج بكرێت بۆ جەنگ لەپێناوی خوادا، چونكە قورئان وشەی (جیهاد) بەم شێوەیە بەكاردەهێنێت كە دەفەرموێت [فَڵا تُطعِ الْكَافِڕینَ ۆجَاهِدْهُم بِهِ جِهَادًا كَبِیرًا] (الفرقان- 52)ئیبن عباس دەڵێت: “(أی جاهد بالقرا‌ن) وەك لە تەفسیری تەبەری (19-280)” ئیبن القیم لە زاد المیعاد (5/3) ئەمانە هەموویان دەڵێن “ئەم سورەتە مەككیە فەرمان دەكات بە بەرەو ڕوبوونەوەی بێ‌ باوەڕان لە رێگەی بەڵگە و رونكردنەوەو گەیاندنی قورئان بەشێوەی بانگخوازی”.

لە كۆتایدا بڕیارێك لە كۆمەڵی فیقهی سەر بە رابیتەی جیهانی ئیسلامی دەرچووە كە بە جائیزی دەزانێت كە دەڵێت ئامانج لە جیهاد كردن بە چەك لەپێناو بەرزكردنەوەی وشەی خوادایە لەهەمانكاتدا وشەی خوا دەتوانرێت لەرێگەی بانگخوازیشەوە بەرز بكرێتەوە ئەویش لە رێگەی ئامادەكردنی كۆمەڵێك بانگخواز و هاوكاری كردنیان بۆ ئەوەی ئەم كارە بەجێ‌ بهێنن و  هەردوو جۆرەكەشیان جۆرێكن لە جیهاد، لە فەرموودەیەكیشدا كە ئیمامی (احمد و نسائی) دەیگێڕنەوە “پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: بەرەو رووی بێ‌ باوەڕان ببنەوە بە ماڵا و گیان و زمانتان” رواه أبو داوود أیچا الحدیپ 2504 وابن حبان فی صحیحه الحدیپ 4708 وقال الإشبیلی فی الإحكام الصغری (473) : صحیح اڵاسناد، وكذلك قال ابن دقیق العبد فی الاقتراح (114) وقال الشوكانی فی نیل اڵاوطار (8-72) : رجاله رجال الصحیح.

جائیز بوونی پێدانی زەكات:

پوختەكەی ئەوەیە كە جائیزە زەكات بدرێت لە بواری (وفی سبیل لله) بە ئەو كۆمەڵە و رێكخراوانەی كە هەڵدەستن بە بڵاوكردنەوەی بانگەواز و خزمەتكردنی ئیسلام و بەرگری لێ‌ كردنی بەڕێگەیەكی دانایانە لەوانەش: باسكردنی گەورەیی قورئان و رێنمایی خەڵك و ئیعجازەكانی، بەرگری كردن لە سوننەت و بڵاوكردنەوەی راستیەكانی، لەبەرئەوەش كە هەموو ئەمانە حساب دەكرێن لەرێگەی خوادابن، كەواتە كۆمەڵەی ئەردەنیش بۆ ئیعجازی قورئان و سوننەت پێویستی بە ئەم پارەیە هەیە بۆ ئەوەی خەرجی بكات لەپێناو ئامانجە بانگخوازیەكانی دا دەتوانێت سوودی لێ‌ وەربگرێت بەپێی بەرنامەیەكی چاك و داناییەكی بەرچاو، بەڵام ئەگەر دەوڵەت یان هەر لایەنێكی تر ئەو پێداویستیانەی دابین كرد نابێت ئەم رێكخراوە سود لە پارەی زەكات وەربگرێت بۆ ئەو مەبەستە، لەلایەكی تریشەوە ئێمە ئامۆژگاری ئەو لایەنانە دەكەین كە خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە بەپێی پێویستی بێت و تەنها تایبەت بكرێت بۆ بواری بەرنامەكانی بانگخوازی، لە بواری دارایشدا تەنها بۆ پێویستیەكی زۆر پێویست بێت لەلایەكی تریشەوە داوا لە كەسانی خێرخواز دەكەین كە هاوكاری كۆمەڵە بانگخوازیەكان بدەن بۆ ئەوەی بتوانن ئامانجەكانیان لە خزمەتكردنی قورئان و سوننەت بهێننەدی.

واخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمین  وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی ا‌له وصحبه وسلم

دكتۆر عەلی قەرەداغی

ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان

جێری سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپی بۆ فەتواو توێژینەوە