یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان ئیدانەی دەستگیركردنی شێخ سەلمان عۆدە وبانگخوازەكانی تر دەكات و داوای دەستبەجێ ئازاد كردنیان دەكات .

یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان ئیدانەی دەستگیركردنی شێخ سەلمان عۆدە وبانگخوازەكانی تر دەكات و داوای دەستبەجێ ئازاد كردنیان دەكات .

یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان ئیدانەی دەستگیركردنی شێخ سەلمان عۆدە ئەندامی ئەنجومەنی ئەمیندارێتی ڕێكخراوەكەیان و شێخ قەرەنی و عومەری دەكات كە لە دوێنێوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی عەرەبستانی سعودیەوە دەستگیركراون و هەر لە دوای ئەمەشەوە لەلایەن چەندان لایەنی فەرمیەوە ئیدانە كراوەو لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكیش ملیۆنان كەس ئیدانەی ئەم كارەیان كردوە، شایەنی باسە شێخ سەلمان عۆدە ئەندامی ئەنجومەنی ئەمیندارێتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمانەو یەكێكە لە بانگخوازە مسوڵمانەكانی جیهانی ئیسلامی و بەرهەم و شوێنكارێكی زۆر باشی هەیە و یەكێكە لە زانایانی میانڕەو كە هەمان پەیڕەو پڕۆگرامی یەكێتی جیهانی زانایانە. پێش ماوەیەك لەمەوبەریش خوای گەورە بە مردنی ژنەكەی و كوڕەكەی تاقیكردەوە .
دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان ڕای گەیاند كە دكتۆر سەلمان عۆدە لە ئەو قەیرانەی كە دروست بوە لە نێوان ووڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداودا تەنها داوای یەكڕیزی و برایەتی و ئاشتەوایی كردووە، لە پاش ئەوەش كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پۆستێكی بڵاوكردۆتەوە كە تیایدا دەڵێت :
(ربنا لك الحمد لا نحصي ثنا‌وً عليك، أنت كما أثنيت علي نفسك، اللهم ألّف بين قلوبهم لما فيه خير شعوبهم(
ئەم دوعایەشی دوای ئەوە كرد كە پەیوەندیەكی تەلەفونی لە نێوان ئەمیری قەتەرو جێنشینی پاشەیەتی سعودی ڕویدابوو، ئەم نزایەش دەسەڵاتدارانی سعودی زۆر توڕە كردوە .
یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان زۆر نیگەرانە لە دەستگیركردنی د.سەلمان عۆدە و ژمارەیەك لە بانگخوازو زانایانی ناوداری سعودی، وەك دكتۆر عەلی عومەری ئەندامی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان و شێخ قەرەنی، لێرەوە یەكێتی جیهانی زانایان داوا دەكات كە :
1- داوا لە دەسەڵاتدارانی عەرەبستانی سعودی دەكات كە بەپەلە ئەو زاناو بانگخوازانە ئازاد بكات كە دەستگیری كردون و هیچ سنورێك بۆ ئازادیان دانەنێت .
2- یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان ،داوا لە شانشینی سعودی دەكات كە حیكمەت بەكاربهێنێت لە شێوازی مامەڵە كردن لەگەڵ ئەم قەیرانەی كەنداودا، ئەم زانایانەش كە دەستگیری كردون تێكەڵ بە كێشە سیاسیەكە نەكات .
دكتۆر عەلی قەرەداغی                                                  دكتۆر یوسف قەرزاوی
ئەمینداری گشتی                                                              سەرۆك