دكتۆر عەلی قەرەداغی فتوایەكی گرنگی سەبارەت بەقوربانی دەردەكات :

دكتۆر عەلی قەرەداغی فتوایەكی گرنگی سەبارەت بەقوربانی دەردەكات :

لە پرسیارێكدا كەلە غەززەوە ئاراستەی دكتۆر عەلی قەرەداغی كراوە دەپرسێت، ئایا لەجیاتی قوربانی كردن دەتوانم پارەكەی بكەم بەخێر؟ لەو بڕوایەدام تۆ بلًێی نەخێر ئەویش لەبەر ئەو ئایەتەی كە دەفەرموێت: (فصلِّ لربك وانحر) چونكە ئەصڵ لەقوربانیدا خوێن رشتنە، بەڵام بەوردی باردۆخی غەززە بزانیت گەمارۆی بەردەوام و نەبوونی كارەبا؟ خەڵكی هەژار چی لەگۆشت بكات ؟ سەلاجەیان نیە هەڵی بگرن، لەدوو رۆژیشدا ئەو گۆشتە ناخورێت، ئێستا غەززە لەساڵی گەمارۆدایە، ئایا دەتوانن ئیجتیهادێك بكەن و بەفەرمی رایبگەیەنن لەرێگەی دەزگاكانی راگەیاندنەوە كە ئەمساڵ بەهۆی گەمارۆوە غەززە بێ قوربانیە؟
وەڵامی دكتۆر عەلی قەرەداغی : قوربانی شتێكە جەختی لەسەر كراوەتەوە بەڵام لەلای زۆربەی زانایان واجب نیە، لەوانەش شافعی و حەنبەلی، لەم كاتەدا ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت قوربانی بكەن كە ئایا كامەیان باشترە بۆ هەژارەكان، پارە یان قوربانی، ئەگەر گەیشتنە ئەوەی كەپارەكە باشترە ئەوە پاداشتێكی گەورەی هەیە…. بەڵام ئەو كاتە پێی ناوترێت قوربانی بەڵكو خێرو سەدەقەیە كە بۆ خەڵكی دەست كورت و كەم توانا خەرج كراوەو پاداشتی زۆر گەورەشی هەیە.