دكتۆر عەلی قەرەداغی بەرەو ئەڵمانیا بەڕێكەوت :

دكتۆر عەلی قەرەداغی بەرەو ئەڵمانیا بەڕێكەوت :

دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان بەسەردانێك گەیشتە ئەڵمانیاو چاوی كەوت بە كۆمەڵێك ڕێكخراوو كەسایەتی ئیسلامی و بەشێك لە جالیەی ئیسلامی وڵاتی ئەڵمانیا، ڕۆژی هەینی ڕابردووش لەیەكێك لە مزگەوتەكانی ئەڵمانیا ووتارێكیدا بە ناونیشانی (ڕەوشتی پێغەمبەرو چۆنیەتی گرنگیپێدانی لەلایەن مسوڵمانانەوە) لە ووتارەكەدا باسی لەو شوێنكارانە كرد كە لەسەر مسوڵمانان و بارودۆخی كۆمەڵگاكان دروست دەبێت ئەگەر پابەندبن بەڕەوشتەكانی پێغەمبەری خواوە، لە درێژەی ووتارەكەدا باسی لە سیفاتەكانی (عبدالرحمن) كرد كە لە ئێستادا چەند پێویستە مسوڵمانان پابەندی بن و خۆیان بكەنە نمونەیەكی جوان لە ناو كۆمەڵگا جیاوازەكانی جیهاندا بەتایبەتیش لەبەرامبەر تاكێكی ئەوروپیدا بۆ ئەوەی بەهەڵس و كەوت و مامەڵە جوان ، پاكی دینەكەمان بسەلمێنن و هەربەم ڕێگەیەش دەتوانین وێنەیەكی جوان بۆ ئیسلام و مسوڵمانان دروست بكەین و بەرپەرچی هەموو ئەو تۆماتانە بدەینەوە كە بۆی دروست دەكرێت .