دكتۆر عەلی قەرەداغی بەشداری كۆڕبەندێك دەكات لە عەرەبستانی سعودی :

دكتۆر عەلی قەرەداغی بەشداری كۆڕبەندێك دەكات لە عەرەبستانی سعودی :

دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان بەشداریكرد لە كۆڕبەندی (البركە) بۆ ئابوری ئیسلامی، لە خولی 38 هەمیندا كە وەقفی (إقرأ) بۆ گەشەپێدان و بەكاربردن لە جددە رێكی خستبوو، لەم كۆڕبەندەدا ژمارەیەكی زۆر لە پسپۆڕان و زانایان بەشداربوون كە باسیان لە چەند بابەتێكی ئابوری كرد لە روانگەی ئیسلامەوە، كۆڕبەندەكە بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن بوو لە گروپی (بنكی البركە) كە خۆیشی دامەزرێنەری وەقفی (إقرأ)ە بۆ گەشەپێدان و بەكاربدن (صالح كامل)، لەم كۆڕبەندەدا چەند توێژینەوەیەك پێشكەش كران، دەربارەی چۆنیەتی جێبەجێكردنی فەرموودە لەسەر مامەڵە و بازرگانیە هاوچەرخەكان، دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ بەرەوڕوبوونەوەی گرفتەكان و پشتیوانیكردنی تەمویلی ئیسلامی بە یاسا، چونكە ئەم ژینگەیە وا دەكات بارودۆخێكی باش دروست بێت بۆ گەشەپێدانی بانكی ئیسلامی كە ئەمەش خزمەت بە گەشەی كۆمەڵگە دەكات.

دكتۆر عەلی قەرەداغی لەم كۆڕبەندەدا دوو توێژینەوەی پێشكەش كرد ئەوانیش (مفهوم الربا والقواعد الفقهیە والاقتصادیە من اڵاحادیث النبویە الشریفە ومفاهیم جدیدە لقضایا الزكاە المعاصرە).

سەرۆكی دەستەی شەرعی لە گروپی بانكی بەرەكە (دكتۆر عبدالستار عبدالكریم) وتی ئەم كۆڕبەندە هەموو ساڵێك لە رەمەزاندا ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئەوانەی لە دامەزراوە داراییەكان كار دەكەن لە شەرع ناس و وردبین و جێبەجێكار یان ئەوانەی گرنگی بە بانكی ئیسلامی دەدەن بانگهێشت دەكرێن.