قەرەداغی بەمەبەستی بانگخوازی سەردانی ئەڵمانیان دەكات :

قەرەداغی بەمەبەستی بانگخوازی سەردانی ئەڵمانیان دەكات :

دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان سەردانی ئەڵمانیایی كردو بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی ژمارەیەك لە مزگەوت و سەنتەرو قوتابخانەی تایبەت بە موسڵمانانەكانی كرد، ئەویش بەمەبەستی ئەوەی لە نزیكەوە شارەزای بارودۆخی گوزەران و ژیانی مسوڵمانان بێت، دكتۆر قەرەداغی لە سەردانی مزگەوتی (برایەتی) لە شاری كلزن كیرشن، لە ووتەیەكد سوپاسی بەڕێوبەرانی مزگەوتەكەی كرد لەسەر ئەو ڕۆڵە باشەی بینیویانە لە فێركردنی زانستی شەرعی بە قوتابیەكان و هاندانیان لەسەر خۆشەویستی ئیسلام و مسوڵمانان، هەروەها لەسەر دابین كردنی هەموو پێداویستیەكانی بۆ قوتابیان بۆ ئەوەی ببنە هاوڵاتیەكی باش و ئیجابی بۆ ووڵاتەكەیان .

دكتۆر قەرەداغی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە زانست گرنگەو دەبێت گرنگی پێ بدرێت، چونكە هەر كۆمەڵگەیەك زیاتر گرنگی بە فێربوونی زانست بدات گەشە دەكات و پێش دەكەوێت، ئەمە ئەركی سەرشانی هەموو دامەزراوەكانە كە گرنگی بەزانست و فێربوون بدەن، ڕێگەی بۆ خۆش بكەن، لەوكاتەوە كە پێغەمبەری خوا هاتووە داوای فێربوونی زانست دەكات و زانستیش تەنها زانستی شەرعی نیە، زانست لە ئیسلامدا شێوەیەكی گشتی هەیەو مەبەست لێی توێژینەوەیە دەربارەی هەموو ژیان و گەردوون واتە تەنها زانستی ئاینی نیە .