رەمەزان وەك خولێكی راهێنان بۆ گۆرانكاری و چاكسازی

رەمەزان وەك خولێكی راهێنان بۆ گۆرانكاری و چاكسازی

حیكمەتی دووبارە بوونەوەی ڕۆژی ڕەمەزان لەماوەی مانگێكدا ئەوەیە كە مرۆڤی مسوڵمان لە ماوەی مانگێكدا خولێكی ڕاهێنانی بۆ دەكرێتەوەو لە كۆتایی خولەكەشدا بڕوانامە وەردەگیرێت كە بڕوانامەی بەخشین و لێخۆشبوونە، ئەم خولە لەم مانگەدا سەرەتا دەبێت كاریگەریەكانی لەسەر عەقڵ و ڕۆح بێت پاشان ئەوە دەبێتە فەرمان و دەدرێتە ئەندامەكانی هەتا بیگۆڕن بۆ ئەخلاق و مامەڵەو هەڵسوكەوت، گرنگترین حیكمەتەكانی ڕۆژو ئەوەیە كە مرۆڤ لەسەرەتای ڕەمەزاندا پێداچوونەوەیەك بەخۆیدا بكات بزانێت گرنگترین ئەو تاوانانە چین كە لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ئەنجامی داون، بۆ ئەوەی ئەم مانگە بكاتە چاكسازی دەرون و گەڕانەوەو تۆبەو داوای لێخۆشبوون لە خوا، چونكە دەبێت هەمومان نەفسی خۆمان بناسین، بەشێوەیەكی گشتی نەفس حەزی لەتاوان و سەرپێچیە، جیاوازی كەسێكیش كە بەڕۆژو دەبێت لەگەڵ كەسێك كە بەڕۆژو نابێت ئەوەیە، ڕۆژو بەرگریت پێ دەبەخشێ كە بەرامبەر تاوان بەهێز بەهێزبێت، شكست نەخۆیت ئیرادەت لاوازنەبێت، هەست بەچاودێری خوا بكەیت لە سزاكەی بترسێت و دڵت بەپاداشتی بەهەشت خۆشبێت، بەڵام لەلای مرۆڤی ئیمان لاواز ئەم هەستە نیەو ڕاستەوخۆ دەكەوێتە ژێر كاریگەری تاوانەوە، لەبەرئەوە ڕۆژو سەرەتا دەبێت كاریگەربیت بۆ پاكردنەوەی دەرون پاشان بیركردنەوەو مامەڵەو دەبێت وا لەو مرۆڤە بكات كە بیكاتە مرۆڤێكی چاكەكار.

ڕۆژو وا لە دەرونی مرۆڤی باوەڕدار دەكات كە نەفسی لە فەرمان بە خراپەوە بگۆڕێت بۆ نەفسێك كە لێپێچینەوە لە خۆی بكات ئەگەر تاوانی ئەنجامدا، لەبەرئەوە ئەم كەسە كاتێك كە تاوان ئەنجام دەدات هەست بە دڵە ڕاوكێ و تاوانباری ئیمان لاوازی خۆی دەكات، لەلایەكی ترەوە ڕۆژو بۆ ئەوەیە ئێمە لەبازنەی تەسكی خۆمان و بەرژەوەندیەكان دەربچین بۆ بازنەی فراوانی مرۆڤایەتی، هەستی ناسك و جوانمان بۆ دروست ببێت بۆ خۆشەویستی مرۆڤ، هەست بەبەرپرسیارێتی بكەین بەرامبەر بە مرۆڤەكانی ترو بەپێی ئەم فەرمودەیە مامەڵە بكەین كە دەفەرموێت (من أصبح ولم یهتم بأمر المسلمین فلیس منهم) واتە هەركەسێك ڕۆژ بكاتەوەو گرنگی بە كێشەو گرفتی مسوڵمانان نەدات لەوان نیە.

دەبێت ڕۆژو هەندەربێت بۆ ئەوەی گیانمان پاك بكەینەوە، لە خۆ پەرستی و رق و بوغزو هەموو نەخۆشیە دەرونیەكان دەبێت بمانباتە بازنەی كۆمەڵایەتی (ئێمە) ئەمەش گوتارێكی قورئانیە بۆ مرۆڤ و لەیەكەم سورەتی قورئاندا خوای گەورە فەرمانی پێ دەكات .

دەبێت پەیوەندیمان لەگەڵا خوادا پتەوبێت، خوای گەورە دەیەوێت پەیوەندیەكانمان لەگەڵا خۆیدا بەتاك بێت، بەڵام لەگەڵا یەكتردا دەبێت بە كۆ بێت، خوای گەورە لە سورەی (فاتحە)دا دەفەرموێت (إِیَّاكَ نَعْبُدُ ۆإِیَّاكَ نَسْتَعِینُ) نزاكەش (اهْدِنَا الصِّرَاط الْمُسْتَقِیمَ) تەنانەت خوای گەورە كە باس لە پیاوچاكانی پێشوو دەكات بەكۆ ناویان دەبات.

دەبێت مرۆڤی مسوڵمان كەسێكی خۆپەرست نەبێت، لەگەڵا كۆمەڵدا بژی، تەنانەت لە عیبادەت و خواپەرستیشدا هەر بەو گیانەوە بێت، لە نزاكاندا دەبێت باوەڕدار وەك چۆن داوای خێر و چاكە بۆ خۆی دەكات بۆ براو خوشكەكانی بۆ هەموو مرۆڤایەتیش بەو جۆرە بێت، واتە پێوەری ئیمان بە پاكی دڵا و دەرون و داواكردنی خۆشی بۆ ئەوانی تر دەبێت.

(لایؤمن…) كەستان باوەڕدار نیە ئەگەر ئەوەی بۆخۆی پێ‌ خۆشە بۆ براكەشی پێی خۆش نەبێت.

دەبێت مرۆڤی باوەڕدار هەفتەیەك پێش هاتنی رەمەزان خۆی ئامادە بكات، بەتەنیا دابنیشێت، بەخۆیدا بچێتەوە داوای لێبوردن لەخوا بكات نزا بكات كە خوا سەركەوتووی بكات لە گرتنی مانگی رەمەزاندا و دڵخۆش بێت بەوەی كە خوای گەورە تەمەنی درێژ كرد هەتا بگاتەوە ئەم رەمەزانە، لە گرنگترین ئەو خۆ ئامادەكردنانەش ئەوەیە كە ئامادەی گۆڕانكاری بێت لە هەموو لایەنەكاندا، چونكە لەسەر ئاستی تاك و كۆمەڵا و گەل هەمووی پێویستی بە گۆڕان هەیە، ئەم گۆڕانانەش دەبێت بە ئاڕاستەی ئیجابی بێت، هەموویشی لە گۆڕانی تاكەوە دەست پێ‌ دەكات، لەبەرئەوە ئەگەر بەشێوەیەكی دامەزراوەیی مامەڵە لەگەڵا رەمەزاندا بكرێت دەتوانرێت ئەو مانگە بكرێتە خولی پێگەیاندنی مرۆڤی چاكەكار.

ئایەتێكی زۆر گەورە هەیە بۆ گۆڕانكاری و گەشەپێدان كە ئەگەر ئەمە جێبەجێ‌ بكرێت هەموو سیستمی ژیان لە كۆمەڵگەدا بەرەو چاكە دەگۆڕێت وەك دەفەرموێت [إِنَّ اللَّهَ ڵا یُغَیِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّی یُغَیِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ] لە ئایەتێكی تریشدا دەفەرموێت [ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ ڵمْ ێكُ مُغَیِّرًا نِعْمَەً أَنْعَمَهَا عَڵی قَوْمٍ حَتَّی یُغَیِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ] ئەم ئایەتانە سەرەتا بۆ تاكە پاشان دەگاتە كۆمەڵا و هەموو مرۆڤایەتی و دەیكاتە رێسایەك بۆ گۆڕانكاری و پێِكەوتن، ئەم ئایەتانە جەخت دەكەنەوە لەسەر (اڵانفس) واتە خودی مرۆڤەكە و ناخ و جەوهەرەكەی، هەموو جۆرەكانی (نفس) بەمەش عەقڵا و بیركردنەوەی مرۆڤ دەگۆڕێت واتە هەردوو لایەنی عەقڵا و سۆز بەیەك ئاڕاستە دەڕۆن كە ئەویش گۆڕانكاری و خزمەتی مرۆڤە.