بەیاننامەی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە.

بەیاننامەی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە.

 ئوممەتی ئیسلامی بەوپەڕی خۆشیەوە پێشوازی لە مانگی رەمەزان دەكات بۆئەوەی لەم سەرچاوە پاكەوە خواپەرستی و تەقوا وەربگرێت و بیكاتە هۆكاری بەرزكردنەوەی رۆح و عەقڵا و پاككردنەوەی دەرون و ئەندامەكانی، لەو تاوانانەی كە لە ساڵی رابردوودا توشی بووە، بۆئەوەی ئەم مانگە بكاتە سەرەتای هەڵسانەوەو گەشەپێدان، چونكە لە قورئاندا و لە مێژووشدا ئەم مانگە مانگی سەركەوتنە گەورەكان بووە [شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْيَ‌نُ هُدًي لِّلنَّاسِ ؤبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَي ؤالْفُرْقَانِ].
یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان كە ژمارەیەكی زۆر لە زانایانی بەرچاو ئەندامن تیایدا، وا دەبینێ لە ئێستادا حاڵی ئەم ئوممەتە لەوپەڕی پەرتەوازەیی و زاڵا بوونی دوژمن و برسیەتی و نەبوونی و دەركردن و سزا و زیندانی و كوشتندا یە، هەروەك لە سوریا و میسر و عێراق و .. دەبینرێت، هەروەها ئەوەش كە لە فەڵەستین و غەززە و بەرەی رۆژئاوا جولەكەكان دەیكەن بە مسوڵمانان، بەڵام لەگەڵا هەموو ئەم بەڵاو ناڕەحەتیانەشدا، یەكێتی جیهانی زانایان دواڕۆژێكی پرشنگدار دەبینن، [فَإِنَّ مَعَ الْعُسْڕ یُسْرًا]، چونكە هەرچەند تاریكی بەردەوام بێت بەڵام لە دوایەوە بەرەبەیانێكی روناك هەیە، ئەمە سوننەتی خوایە ،رەمەزانیش مانگی سەركەوتن بووە لە مێژوودا، لێرەوە یەكێتیەكەمان ئەم مانگە بە هەل دەزانێت كە داوا لە مسوڵمانان بكات كە نزای خێر بكەن بۆ مسوڵمانان لە میسر و سوریاو میانمار و …هتد، بۆئەوەی ئەم مانگە بكاتە مانگی رزگاری و سەركەوتن بەسەر ستەمكاران و ژیانیان بگۆڕێت بۆ باشترین حاڵەت.
یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان پیرۆزبایی خۆی لە هەموو مسوڵمانان دەكات بە هەموو گەل و سەركردە و زانا و رۆشنبیر و گشت پێكهاتەكانی، داوا لە خوای گەورە دەكات كە لێمان قبوڵا بكات و رێنماییمان بكات بۆ كاری چاكە و بەباشترین شێوە رۆزیمان بدات و یارمەتیمان بدات بۆ كردنی زۆرترین عیبادەت و ئەمەش ببێتە مایەی سڕینەوەی تاوانەكانمان و بمانگێڕێت لەو كەسانەی كە لە ئاگری دۆزەخ پەنایان دەدات و سەركەوتوو و سەرفرازی رۆژی دوایی دەبن.
با هەموومان كار بەم ئایەتە بكەین كە دەفەرموێت [ۆژَكِّرْ فَإِنَّ الژِّكْرَی تَنفَعُ الْمُۆْمِنِینَ] ئێمە لێرەوە داوا لە هەموو ئوممەتی ئیسلامی دەكەین بە گەل و سەركردەكانیەوە كە هەنگاو بنێن بەرەو هەرشتێك كە لە خوا نزیكیان دەكاتەوە و هەموو ئەو شتانەی كە دەبنە مایەی بەهێزكردنی گیانی هاوكاری و زیاتر بڵاوكردنەوەی سۆز و بەزەیی ئەویش لە رێگەی:
11- چەند هێندەكردنی كاری چاكە و زۆركردنی عیبادەت و هاوكاری هەژاران و بەجێ‌ گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی و گەیاندنی هاوكاری بە پەلە بۆ لێقەوماوان و ئاوارەكان و سوربوون لەسەر نزاكردن كە خوای گەورە باری ئەم گەلە مسوڵمانانە چاك بكات لە رێگەی چاكبوونی دەسەڵاتدارەكانیەوە.
22- پابەندبوون بە بەها گەورەكانی ئیسلامەوە بەتایبەتیش لێبوردەیی و ناتوندوتیژی و وازهێنان لە توندوتیژی و رێزگرتنی بەرامبەر و دوورخستنەوەی مزگەوت لە ململانێی سیاسی و پاراستنی شكۆو هەیبەتی وەك هۆكارێك بۆ لەخۆگرتنی هەموولایەك بەبێ‌ جیاوازی.
33- سوربوون لەسەر تەوبەكردن و پاككردنەوەی دڵا و دەروون و هەوڵدان بۆ خۆشكردنی پەیوەندی هەموو پێكهاتەكانی كۆمەڵگە لەگەڵا یەكتردا. بۆئەوەی ئەم مانگە سەرەتایەك بێت بۆ یەكبوون و گەشەكردن و چەسپاندنی ئاشتی.
44- داوا دەكەین لە سەركردەكان و گەلانی مسوڵمان كە پشتیوانی لە مافی گەلە ستەمدیدەكان بكەن و بەرەو رووی داگیركەران بوەستنەوە لە فەڵەستینەوە هەتا پێویستیەكانی تریش هەروەها داوا لە مسوڵمانان دەكەین كە ئەم مانگە بكەنە هەلێك بۆ زیاتر تێكەڵاو بوون لەگەڵا گەلانی تر و دەرخستنی جوانیەكانی ئیسلام بۆیان.
داوا لە خوای گەورە دەكەین كە مسوڵمانان سەركەوتوو بكات بۆ گرتنی رۆژووی رەمەزان و ئەنجامدانی باشترین عیبادەت وچاكە تیایدا و ئەم مانگە بكاتە مانگی سەركەوتن و گەشەكردن و ئاوەدانی و گەڕانەوەی سەربەرزی بۆ مسوڵمانان، بۆئەوەی زەوی بكەنە لانكەی پێكەوە ژیان و خۆشگوزەرانی.
[شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْيَ‌نُ هُدًي لِّلنَّاسِ ؤبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَي ؤالْفُرْقَانِ] وا‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين
1ی رەمەزان  1438

دكتۆر عەلی قەرەداغی
ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان

دكتۆر یوسف قەرزاوی
سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان