ئیمان وەك سەرچاوەی سەرەكی بزوێنەری تواناكانی تاكی مسوڵمان

ئیمان وەك سەرچاوەی سەرەكی بزوێنەری تواناكانی تاكی مسوڵمان

بەشی دووەم:

ئەگەر مرۆڤی باوەڕدار دڵی لەگەڵ خوادابێت، ئەوا ئەو دڵە ڕۆشنایی بەژیان دەبەخشێت، تواناو وزەیەكی زۆرت پێ دەدات (إِنْ يَكُنْ مِنْكُمْ عِشْرُونَ صَابِرُونَ يَغْلِبُوا مِائَتَيْنِ ؤإِنْ يَكُنْ مِنْكُمْ مِائَةٌ يَغْلِبُوا أَلْفًا)

ئەمە واتلێدەكات لە ئەنجامدانی كاری چاكەدا ماندو نەبیت، ئەمە نهێنی ئەو سەركەوتنە گەورانە بوو كە تابعین و هاوەڵان و ئەوانەی دوای ئەوانیش بەدەستیان هێنا، توانیان لە بیابانی عەرەبی و نەفامی عەرەبی شارستانیەتێك دروست بكەن كە بوە جێگەی سەرسوڕمانی هەموو گەلانی جیهان. لەماوەی 15 ساڵدا لە شوانی حوشترو نەفامی و دەوار نشینیەوە بونە پێشەوای هەموو جیهان، فێری خوێندن و نوسین بوون و بونە سەرچاوەی زانست و زانیاری بۆ هەموو گەلان ، هەندێك لە زانایانی كۆمەڵناسی دەڵێن ئەوەی هاوەڵان لەماوەی 15 ساڵدا بە ئەنجامیان گەیاند فارسەكان و ڕۆمەكان بە 1000 ساڵ بە ئەنجامیان نەگەیاندنوو .

توانیان دووری 1000 ساڵ كورت بكەنەوە بەهێزی ئیمان و پتەوی عەقیدەو چەسپان لەسەر هەڵوێستەكانیان، ئەوان واتێگەیشتبوون كە كار كردن بۆ بەرەو پێشبردنی گەل عیبادەتەو ئاوەدان كردنەوەی زەوی و بنیات نانی شارستانیەت فەرمانێكی خواییە.

ئەوان بەم شێوەیە لە ئایەتەكە تێگەیشتبوون، ئەوان لەو بڕوایەدان بوون كە گەلێكی هەژارو دواكەوتوو كە خێری بۆخۆی نەبێت، چۆن دەتوانیت ببێتە پێشەنگ بۆ گەلانی تر، هەر ئەو چاكە خوازیەش بوو كە گەلانی ژێر دەستە بەسنگی فراوانەوە ئیسلامیان وەرگرت و لە دوایدا هەر خۆیان بوونە خاوەنی ئیسلام، لە ئێستاشدا دەبینین كە دەیان نەتەوەی مسوڵمان لەسەر ئاستی جیهان شانازی بە مسوڵمان بوونی خۆیان و كلتوری مێژووییانەوە دەكەن و لەڕەگەزی عەرەبیش نین .

كاتێك ئێمە دەڵێین ئیسلام چارەسەرە و ئیمان نەخشە ڕێگای پێشكەوتن و گەشەپێدانە مەبەستمان لەم جۆرە تێگەیشتنەیە، چونكە ئەگەر بەم تێگەیشتنە نوێیەوە مسوڵمانان مامەڵە لەگەڵ دینەكەیان بكەن، ئەو كاتە ئیسلام دەبێتە ڕێگەی چاكسازی و گەشەپێدان و ڕێگرتن لەگەندەڵی .

كاتێك پێغەمبەری خواو هاوەڵانی ئایەتەكانی قورئانیان دەخوێندەوە، هەوڵیان دەدا لێی تێبگەن .

كاتێك نوێژیان دەكرد دەیانزانی بۆ نوێژ دەكەن، نوێژ داوای چیان لێ دەكات، لە نێوان نوێژو كردەوەكانیاندا بۆشاییەك نەبوو، دەیانزانی نوێژ بۆ بەرەو ڕووبونەوەی تاوان و خراپەیە لە دەرونی خۆت و دەرەوەی خۆتدا، لای ئەوان نوێژ تەنها تقوسێكی ئاینی نەبوو .

ئەوان كە وەختی بانگ دەهات دەیانووت (أرحنا یابلال) واتە نوێژ بۆ شادی و دڵخۆشی و گەشانەوە بوو، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ مامەڵەی زۆربەی مسوڵمانان لەگەڵ ئایەتەكان و ئیمان و ئەركانەكانی ئیسلام نەفامانەیە، زۆربەی مسوڵمانان ئێستا نوێژ و ئەركانەكانی تر لە كۆڵ خۆیان دەكەنەوە، نوێژ تەنها لە ناو مزگەوتدایە، كەهاتنە دەرەوەی مزگەوت شتێكی ترە، لەكاتێكدا كە دەبێت مرۆڤی باوەڕدار خاوەنی یەك كەسایەتی بێت لە مزگەوت و لەناو مزگەوتدا، لەهەمان كاتدا چوونە مزگەوت دەبێت بۆ وەرگرتنی ووزە بێت بۆ ئەوەی كەهاتە دەرەوە ئەو عیبادەتە ببێتە داینەمۆی جوڵاندنی باوەڕدار بۆ چاكەكاری و خێرو دڵسۆزی و گەشەپێدان، بەڵام ئایە ئێمە بەو جۆرەین ؟

پێوەری ڕێژەی ئیمان لە دڵەكاندا، بەزمان و كردەوەو مامەڵەدا دەردەكەوێت، واتە دەبێت ڕەفتارو گوفتار یەك شت بن، ئەوكاتەش دەبێت مسوڵمان هەڵگری ئەم سسیمایانە بێت :

1-       بروابوون بە سەروەری شەریعەت (فَلَا ؤرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّي يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ ؤيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا)

2-       خۆشەویستی خوا (إِنَّ الَّذِينَ يَ‌مَنُوا ؤعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَيَجْعَلُ لَهُمُ الرَّحْمَنُ وُدًّا)

3-       هەست كردن بەبرایەتی ڕاستەقینە (إِنَّمَا الْمُۆْمِنُونَ إِخْۆەٌ)

4-       بڕوا بوون بەبەڵێنەكانی خوای گەورە (أَلَا إِنَّ أَوْلِيَا‌وَ اللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ ؤلَا هُمْ يَحْزَنُونَ)

5-       پەیوەست بون بەخواوە (إِنَّ اللَّهَ مَعَ الَّذِينَ اتَّقَوْا ؤالَّذِينَ هُمْ مُحْسِنُونَ)

6-       دەستكەوتنی لێ خۆشبوونی خوا (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ ؤرَضُوا عَنْهُ)

7-       بەرگری خوا لە باوەڕداران { إِنَّ اللَّهَ يُدَافِعُ عَنِ الَّذِينَ آمَنُوا }[12]

8-       ژیانێكی خۆش لە دوا ڕۆژدا (مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَي ؤهُؤ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً ؤلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ)

ئەگەر ئەم شوێنكارانە لەسەر ڕەوشت و مامەڵەی مرۆڤی مسوڵمان ڕەنگی دایەوە، ئەوكاتە ئەو كۆمەڵگەیەش بەختەوەر دەبێت و گەشە دەكات و دەبێتە ڕۆشنایی بۆ خۆیی و ڕێگاش بۆ دەوروبەرەكەی ڕۆشن دەكاتەوە .