كۆبونەوەی ئەنجومەنی ئەمینداریـتی گشتی یەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر پلانی جێبەجێكردن :

كۆبونەوەی ئەنجومەنی ئەمینداریـتی گشتی یەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر پلانی جێبەجێكردن :

رۆژی شەممە 4-3-2017 ئەمیندارێتی گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا بەئامادەبوونی بەڕێز شێخ یوسف قەرزاوی، كۆبونەوەكە بەمەبەستی گفتوگۆ كردن بوو لەسەر پلانی جێبەجێكردنی یەكێتی جیهانی و كاركردن لەسەر هەڵسەنگاندنی كارەكانی رێكخراوەكە لەماوەی رابردودا .

كۆبونەوەكە بەئامادەبوونی هەریەك لەدكتۆر ئەحمەد رەیسونی جێگیری سەرۆكی رێكخراوەكە، بەڕێز دكتۆر (عبدالمجید النجار) یاریدەدەری ئەمیندارو بەڕێز دكتۆر (عبدالرحمن المحمود)  ئەندامی ئەنجومەنی ئەمیندارێتی و بەڕێز دكتۆر (عبدالغفار عزیز) ئەندامی ئەنجومەنی ئەمیندارێتی.

شایەنی باسە ئەمە كۆبونەوەی شەشەمی ئەمیندارێتی گشتیە، كە بەشێوەیەكی ساڵانە دەبەسترێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پلانی جێبەجێكردنی رێكخراوەكە.