دكتۆر عەلی قەرەداغی پێشوازی كرد لە شاندێكی رابیتەی ئیسلامی لە سوید :

دكتۆر عەلی قەرەداغی پێشوازی كرد لە شاندێكی رابیتەی ئیسلامی لە سوید :

دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لە بارەگای سەرەكی ڕێكخراوەكە لە دۆحەی پایتەختی قەتەر پێشوازیكرد لە وەفدێكی ڕابیتەی ئیسلامی لە سوید، سەردانەكە بە مەستی ڕاگۆڕینەوە بوو لەسەر شێوازی هاوكاری دولایەنە لە نێوان هەر دوو ڕێكخراوی ناوبراودا، سەرۆكایەتی شاندەكە لە لایەن (تەمام ئەسبای) سەرۆك و بە هاوڕێیەتی (موئەید ئەل دالە) ئەندامی شاندەكەی ڕابیتە بوو، شاندەكە باسیان لە گرنگترین پڕۆژەی ڕێكخراوەكەیان كرد كە بەم دواییانە ئەنجامیان داوە و ئەوانەش كە بڕیارە ئەنجامی بدەن، كە هەمووی خزمەتە بەپاراستنی یەكڕیزی مسوڵمانان لە سویددا .

شاندەكە لەلای خۆیەوە سوپاسی دكتۆر عەلی قەرەداغیان كرد لەسەردانەكەی ئەم دواییەی بۆ سوید بە مەبەستی یەكخستنی ڕۆژ ژمێری مسوڵمانان و دەركەوتنی مانگ، كە هاندانێك بو بۆ ئەوەی بەگرنگیەوە سەیری ئەوە بكەن كە هەموو مسوڵمانان لە ڕۆژێكدا بە ڕۆژوبن، چونكە ئەمە بەشێكە لە یەكبوونی مسوڵمانان و سەرەتایەكە بۆیەكگرتنیان لە شتەكانی تریشدا .

شایەنی باسە ڕابیتەی ئیسلامی لە سوید زیاتر لە 30 ساڵە دامەزراوە بۆ خزمەتكردن بەمسوڵمانانی ئەو وڵاتە، ئەم ڕێكخراوە دادەنرێت بە بزوێنەری سەرەكی و كاری ئیسلامی لە پشت زۆربەی ئەو چالاكیە ئیسلامیانەوەیە كە ئەنجام دەدرێت .