دكتۆر عەلی قەرەداغی پیشوازی لەشاندێكی ئەنجومەنی ڕاوێژكاری سویسری دەكات :

دكتۆر عەلی قەرەداغی پیشوازی لەشاندێكی ئەنجومەنی ڕاوێژكاری سویسری دەكات :

دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان پێشوازی كرد لەشاندێكی ئەنجومەنی راوێژكاری سویسری لەبارەگای سەرەكی یەكێتی زانایان لەدۆحەی پایتەختی قەتەر، شاندەكە بەسەرۆكایەتی عبدالله نیكۆلاس سەرۆكی ئەنجومەنی راوێژكاری ئیسلامی و ئەندامێتی قاسم عبدالعزیز ایلی بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەكان
شاندەكە باسیان لەچەند بابەتێكی فیقهی و ئابوری كرد كەپەیوەندیان بە ( لەخۆگرتنی دڵنیایی) (تامین تكاملی) هەبوو لەگەڵ بەڕێز ئەمینداری گشتی، دكتۆر عەلی قەرەداغی لای خۆیەوە چەند ئەحكامێكی فیقهی بۆ روون كردنەوە كە پەیوەندی هەبوو بەهەڵوێستی مسوڵمانان لەرۆژئاوا ئەگەر (لەخۆگرتنی دڵنیای) نەبێـت.
شاندەكە ئامادەییان دەربڕی بۆ وەرگێڕانی فتواكانی دكتۆر عەلی بۆ زمانی ئەڵمانی بۆ ئەوەی هەموو مسوڵمانانی سویسرا سوودمەندبن لێی، لەمیانی ئەم دیدارەدا توانیان پەیوەندیەكی زانستی لەنێوان ئەنجومەنی راوێژكاری سویسری و یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان دروست بكەن.
لەكۆتایدا دكتۆر عەلی قەرەداغیان بانگهێشت كرد بۆ ئامادە بوون لەكۆنگرەی پێنجەمی ئیسلامی كەلەمانگی (5)ی ئەمساڵ لەشاری بزیورخ لەسویسرا دەبەسترێت.