دكتۆر عەلی قەرەداغی لە پێشانگای كتێب لە ئەستەنبوڵ  بابەتێك پێشكەش دەكات بە ناوی (خوێندنەوەو شارستانیەت) :

دكتۆر عەلی قەرەداغی لە پێشانگای كتێب لە ئەستەنبوڵ بابەتێك پێشكەش دەكات بە ناوی (خوێندنەوەو شارستانیەت) :

دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان ووتی ئەگەر ئوممەتی ئیسلامی ئەركی سەرشانی خۆی جێبەجێ نەكات لە خوێندنەوەی تەواو بۆ گەردوون، ئەو كاتە هەموویان تاوانبار دەبن، چونكە ئەوە جێ بەجێ نەبوە كە لەشەرعدا پێی دەڵێن، فەرزی كیفایە ئەم ووتەیەی لە پێشكەشكردنی بابەتێكدا ووتی بەناوی (خوێندنەوەو شارستانیەت) كە ئێوارەی ڕۆژی یەك شەممە لە كۆڕێكدا كە لە پێشانگای كتێب لە شاری ئەستەنبوڵی توركیا بۆی ڕێكخرابوو، دكتۆر عەلی قەرەداغی لە دڕێژەی بابەتەكەدا ووتی قەرزی كیفایە لە بواری هێزی سەربازی و ئابوری و دارایی و خوێندنەوەو مەعریفە دایە، ئەگەر ئەمانە جێبەجێ نەبن ئەوا هەموو گەل تاوانبارن .

پاشان ووتی پێش كەوتنی گەلان بە ئەنجام ناگات ئەگەر گەلێكی خوێندەوارت نەبێت .

لەكاتێكدا كە قورئان یەكەم ئایەت دەنێرێت بۆ سەر پێغەمبەرەكەی و پێی دەڵێت، بخوێنە ئەم خوێندنەوەیە تەنها خوێندنەوەی كتێب نیە بەڵكو خوێندنەوەی واقیع و خەڵك و ژیان و هەموو شتێكە لە ژیان .

لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ ووتی بۆ كۆڕەكەی ئەمڕۆ ناونیشانی (خوێندنەوەو شارستانیەت)م هەڵبژارد ،چونكە گەلانی مسوڵمان تەنها بە پێشكەوتنی عەقڵی ڕۆڵەكان پێش دەكەوێت .

پاشان ووتی زاناو بانگخوازەكان ڕێزیان زۆر ترە لە عابیدەكان، چونكە ئیسلام نایەوێت عیبادەت تەنها لەناو مزگەوتدا بێت، بەڵكو دەیەوێت عیبادەت بباتە سەرشەقام و ناو خەڵك، هەتا سوودەكەی لەوێدا دەربكەوێت و ئەمەش تەنها بەگەلێكی خوێندەوار دەكرێت .

ئەو ئایەتانەی كەباس لە گەردون دەكەن ژمارەیان 2500 ئایەتە، بەڵام ئەو ئایەتانە باسی دوا ڕۆژ دەكەن 600 ئایەتە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە ئیسلام چەند گرنگی دەدات بە بیركردنەوەو زانست و مەعریفە .

پێشانگای چوارەمی كتێب لە ئەستەنبوڵ لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری توركیا بە هاوكاری دەستەی پێشانگای بازرگانی نێودەوڵەتی و هێڵی ئاسمانی توركی و تەلەفزیۆنی توركی ئەنجام دەدرێت و ساڵانە لە شاری ئەستەنبوڵ دەكرێتەوە، لەم پێشانگایەدا (350) كۆمپانیای بڵاوكردنەوەی كتێب، كە لەنێویاندا (100) یان عەرەبین كە لە 14 دەوڵەتەوە هاتوون گرنگتریانیان سعودیە و مەغریب و ئەردەن و قەتەر و فەڵەستین و عێراقن .

لەگەڵ كرانەوەی پێشانگاكەدا بۆ زیاتر لە 50 كەسایەتی عەرەبی و توركی و كەسانی تر دیبەیت ساز دەكرێت، بۆ دەربڕینی ڕای خۆیان لەسەر جۆرەها بابەت، پێشانگاكە هەتا 5 ی مارس درێژەی دەبێت و كاتژمێر 10 ی بەیانی هەتا هەشت و نیوی شەو بەردەوام دەبێت .

16903132_1598043876875658_1876845918805490089_o 17016921_1598043883542324_7754652307636911651_o