دكتۆر عەلی قەرەداغی بەشداری كۆبونەوەی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان دەكات لە ئەستەنبوڵ :

دكتۆر عەلی قەرەداغی بەشداری كۆبونەوەی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان دەكات لە ئەستەنبوڵ :

دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ئەندامانی یەكێتیەكە لە توركیا ئەنجامیدا ،جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پیلانەكان لەسەر ئیسلام بە پیلان لە سەر زانایان دەستی پێكردوە، ئەویش بەدورخستنەوەیان لە گۆڕەپانەكانی كاركردن و كاروبارە گرنگەكانی گەلەكانیان، لەلایەكی تریشەوە فشاریان لەسەر دروست دەكەن و وێنەیان ناشرین دەكەن، بۆ ئەوەی ڕۆڵێكیان لە كۆمەڵگەدا نەبێت، چونكە دوژمنانی ئیسلام ئەو ڕاستیە باش دەزانن كە ئەگەر زانایان لەگەڵ گەلەكانیاندا پەیوەندیەكی باشیان هەبێت، ئەوا گەلیش لەگەڵیاندا دەبێت، ئەمەش زۆر بە ڕوونی لە مێژووی ژیانی زانا گەورەكانی وەك ئەبی حەنیفەو شافیعی و غەزالی و نەوەوی و عیزی كوری عەبدول سەلام و ئیبن تەیمیەو هتد … دەبینرێت . ئەم وتانەی لە میانی كۆبوونەوەی ئەندامانی لقی توركیای یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵماندا ووت ،كە لە شاری ئەستەنبوڵ ئەنجامدرا، ئەم ووتەیە بەناو نیشانی (زانایانی خواناس) بوو لە ووتەكەیدا داوای لە زانایان كرد وەك یەكدەست وابن .

هەتا بتوانن ئەو بەرپرسیارێتیەی كە هەیانە بە باشی هەڵی بگرن لەبەرامبەر ئەو هێرشە ناڕەوایەی كە ئێستا دەكرێتە سەر ئوممەتی ئیسلامی، لە وتەكەیدا ئەوەی وەبیر هێنانەوە كە لە ئێستادا ئوممەتەكەمان بە قۆناغێكی پڕ لە گرفت و ناڕەحەتی و پارچەبوون و دووبەرەكی تائیفی و هێرشی دەرەوە تێ دەپەڕێت، وەك ئەو لاكەمان لێ هاتووە كە هەموو كەس لە هەموو لاوە دەمی تێ خستووە، ئەم حاڵەتە لە كەمیمانەوە نیە، بەڵكو ئەمڕۆ ئێمە زیاتر لە ملیارێك و حەوت سەد ملیۆنین، لە كەمی دەرامەتی سروشتیمانەوە نیە بەڵكو خاكەكەمان هەمووی نەوت و گازو كەرەستەی خاوە .

لەبەرامبەر ئەم حاڵەتە ترسناكەدا بەرپرسیارێتیەكی گەورە كەوتوەتە سەرشانی زانایانی خواناس، ئەوانەی كە خوای گەورە وەك جێگرەوەی پێغەمبەران سەیریان دەكات .لە هەڵگرتن و بڵاوكردنەوەی پەیامەكەو قوربانیدان بۆی .

هەروەها لەكاركردن بۆ یەكڕیزی گەلانی مسوڵمان و ئاڕاستەكردنی بۆ ڕێگەیەكی ڕاست كە ڕێگەی میانڕەوی و عیزەت و كەرامەت و هێزە بۆ هەموو بوارەكانی ژیان، خوای گەورە مەرجەعیەتی ئەم ئوممەتەی لەهەردووحاڵەتی ترس و ئارامیدا دەگەرێنێتەوە بۆ زانایانی خواناس و ئەوانەی كە توانای بەرهەم هێنانی ئەحكامی شەرعی نوێیان هەیە وەك دەفەرموێت : (ۆإِذا جَا‌ءهُمْ أَمْرٌ مِّنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذاعُوا بِهِ  ۆڵوْ رَدُّوهُ إِڵی الرَّسُولِ ۆإِڵی أُولِی الْأَمْڕ مِنْهُمْ ڵعَلِمَهُ الَّذینَ ێسْتَنبِطونَهُ مِنْهُمْ  ۆڵوْڵا فَضلُ اللَّهِ عَڵیْكُمْ ۆرَحْمَتُهُ ڵاتَّبَعْتُمُ الشَّیْطانَ إِلَّا قَلِیلًا) .