یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لە تونس ڤیستیڤاڵێك بە بۆنەی كۆتایی خولی پێگەیاندنی بانگخوازان ساز دەكات :

یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لە تونس ڤیستیڤاڵێك بە بۆنەی كۆتایی خولی پێگەیاندنی بانگخوازان ساز دەكات :

لقی تونس بە سەرپەرشتی دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان ڤیستیڤاڵێكیان ساز كرد بە بۆنەی كۆتایی هاتنی خولی یەكەمی (پێگەیاندنی بانگخوازان) كە تیایدا بڕوانامە بەخشرایە قوتابیانی خولەكە و یەكێی دیاریەكیان پێشكەش كرا ، هەروەها بڕوانامە بەخشرایە وەجبەی دووهەم كە ئاستی یەكەمیان تەواو كردووە .

سەرەتا كردنەوەی ئاهەنگەكە بە ووتەیەكی سەرۆكی لقی تونس (دكتۆر عبدالحمید جەراح) دەستی پێكرد كە تیایدا باسی لە گرنگی ڕۆڵی توێژینەوە كرد لە ڕوانگەی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان و ڕۆڵیان لە بڵاوكردنەوەی زانستدا .

پاشان دكتۆر (فاتمە شەقوت) ئەندامی ئەنجومەنی زانستی ووتەیەكی پێشكەش كرد .

لە دوای ئەو دكتۆر (مونیر كوكی) سەرۆكی كۆمەڵەی ئیعجازی زانستی لە قورئان و فەرموودەدا بەسیفەتی میوان و وەك میوانی ئەمینداری گشتی ووتەیەكی پێشكەش كرد .

لە كۆتایدا دكتۆر عەلی قەرەداغی ووتەیەكی پێشكەش كرد و باسی لە ڕۆڵی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان كرد لە بڵاو كردنەوەی فیكری میانڕەوی و ڕاستكردنەوەی تێگەیشتنی هەندێك چەمكی هەڵە لە دین لەلای گەنجان، هەروەها باسی لە ڕۆَڵی ڕێكخراوەكەیان كرد لە ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆرو توندو تیژیدا، لە كۆتای

ی ئاهەنگەكەدا بڕوانامە دابەش كرا بەسەر سەركەوتووەكاندا ئەمەش وەك هاندانێك بۆ بەردامەوام بوون لەسەر ڕەوتی خوێندن و وەرگرتنی زانستی نوێ .