سەفیری كۆماری ئازربایجان سەردانی دكتۆر علی قەرەداغی دەكات :

سەفیری كۆماری ئازربایجان سەردانی دكتۆر علی قەرەداغی دەكات :

دكتۆر عەلی قەرەداغی لە بارەگای سەرەكی ڕێكخراوی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان پێشوازیكرد لە دكتۆر تۆفیق عبدالله ییف سەفیری كۆماری ئازربایجان لە قەتەر .

پاش بەخێرهاتنی سەفیر لەلایەن دكتۆر عەلی قەرەداغی باسیان لە ڕۆڵی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لە گەشەپێدانی هۆشیاری میانڕەوی لە نێوان مسوڵمانان و بەرەو ڕووبوونەوەی توندڕەوی پەروەردەكردنی مسوڵمانان لەسەر مەنهەجی میانڕەوی و دووربون لەهەموو شێوازێكی توندڕەوی كرد، چونكە ئیسلام ئاینی سۆزو بەزەیی و خۆشەویستی یە، دكتۆر تۆفیق عبدالله ییف خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەم سەردانەو لە كۆتایشدا لەگەڵ سەفیری ئازربایجان باسیان لە چۆنیەتی گەشەپێدانی هەمەلایەنەی ئازربایجان كرد، بەهاوكاری لەگەڵ یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان. لە كۆتایدا دكتۆر عەلی قەرەداغی ئامادەیی خۆیان و ڕێكخراوەكەیان دەربڕی بۆ هەر كارێك كە بە ئەوان بكرێت .