دكتۆر عەلی قەرەداغی : بواری ئابوری لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا لە تەنگژەیەكی گەورەدایە .

دكتۆر عەلی قەرەداغی : بواری ئابوری لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا لە تەنگژەیەكی گەورەدایە .

لە كۆڕبەندی (ئیعجازی تەشریعی لە بواری گەشەپێداندا) كە لقی تونسی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان ئامادەی كردبوو كە هەریەكە لە د.عەلی قەرەداغی و عبدالفتاح مۆرۆ و عبداللتیف بو عزیزی یەكی بە ووتارێك بەشداریان تێدا كرد.

دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان :

داوایكرد كە لە بواری گەشەپێداندا چاو بگێڕدرێتەوە بە ئەزمونە ئیسلامیەكاندا، پاشان ووتی ئەمڕۆ جیهان لە بواری ئابوریدا لە تەنگەژەیەكی گەورەدا دەژی، باسی لەوەش كرد كە لە مێژووی ئیسلامیدا دوو ئەزموونی سەركەوتوو هەیە، یەكەمیان عومەری كوڕی خەتابە، باش بونی گوزەرانی خەڵك گەیشتبوە ئاستێك كە سێ یەك یان پێنج یەك لە دەرامەت دەگەڕایەوە بۆ مەدینە، ئەزمونی دووەمیش لەسەردەمی عومەری كوڕی عبدالعزیزدا بوو، ئەویش پلانێكی زۆر سەركەوتووی دانا بۆ سێ ساڵ لە ساڵی یەكەمدا توانی لە گرفتی هەژاری خراپ ڕزگاری بێت و بچنە قۆناغی خۆ بژێوی لە ساڵی دووەمیندا لە خۆ بژێوی بۆ زیاتر پاشان گەیشتنە قۆناغی خۆشگوزەرانی و نەمانی هەژاری .

دوو ڕەگەزی تەشریع و ڕێنمایی :

لە بەشێكی تری ووتارەكەیدا باسی لەو پڕۆژەیە كرد كە پێشكەش بە دەوڵەتی تونسی كردبوو لە بواری گەشەپێدانی هەمە لایەنەدا، بەڵام لەوكاتەدا بەهۆی ڕۆتینیاتەوە جێ بەجێ نەكرا .

پاشان باسی لە قورئان كردو ووتی موعجیزەكان كۆتایی نایەن .

عەرەب لە سەرەتاوە گرنگیان بە بواری زمانەوانی و ڕەوانبێژی دابوو، بەمەش توشی سەرسوڕمان بوبون، بەڵام ئەم قورئانە تەنها بۆ عەرەب نەهاتووە بەڵكو موعجیزەی یەكەم بواری ڕێنماییە (الم (1) ذالِكَ الْكِتَابُ ڵا رَیْبَ  فِیهِ  هُدًی لِّلْمُتَّقِینَ )قورئان لە دوو بواری ڕێنمایی و یاساداناندا خاوەنی موعجیزەی گەورەیە، بواری ڕێنمایش عەقیدەو ئەخلاق و بەهاكان دەگرێتەوە .

لەبواری یاسادا توێژینەوەم لەسەر بیرۆكەیەكی سەرەتایی ئەنجامدا، كە ئەویش دەسەڵاتی ئیڕادەیە و ئەمەش بڕبڕەی پشتی یاسای مەدەن فەرەنسی پێكدەهێنێت، سەیرم كرد بە دڕێژایی 37 سەدە لە ڕێگەی ئایەتێكەوە باسی كردووە (ێا أَیُّهَا الَّذینَ ا‌مَنُوا ڵا تَأْكُلُوا أَمْۆاڵكُمْ بَیْنَكُمْ بِالْبَاطلِ إِلَّا أَنْ تَكُونَ تِجَارَەً عَنْ تَرَاض مِنْكُمْ)

پاشان سەرنجمدا ئەو زانایانەی بواری یاسا كە كەڵكیان لەشارستانیەتی ئیسلامی وەرگرتووە، هاتوون ئەم فكرەیان گواستۆتەوە بۆ یاسای فەرەنسی .

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشدا ئابوری توشی تەنگەژەی گەورە بووە، خوای گەورە ئەوەمان بۆ ڕون دەكاتەوە كە فیكری مرۆڤ و یاساكان لە ژێر كاریگەری حەزو ویستەكانی مرۆڤدایە، پێویستە بەهاكان چەسپاوبن، چەسپاویش نابن ئەگەر پەیوەست نەبن بە شەریعەتێكی چەسپاو .

بەمەش كۆمەڵگە لە توانەوەو لادان دەپارێزرێت، خوای گەورە ئێمە بەبەرپرسیار دەزانێت، ئێمە ئێستا بەرپرسیارین لەوەی كە لە ڕۆژئاوا چ ڕوودەدات، خوای گەورە ئەم ئوممەتە بەباشترین ئوممەت ناو دەبات و بەشاهێدی لەقەڵەم دەدات بەسەر خەڵكی ترەوە (ۆكَذالِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّەً ۆسَطا لِّتَكُونُوا شُهَدَا‌وَ عَڵی النَّاسِ ۆێكُونَ الرَّسُولُ عَڵیْكُمْ شَهِیدًا)

میانڕەوی واتە دادپەروەرو نمونەی دادپەروەری ببێتە نمونە بۆ خەڵك، سەرەتا عەدالەت لەسەر خۆی جێبەجێ بكات و ئەمەش ببێتە پێشەنگ بۆ خەڵكی تر، گەلانی ڕۆژئاوا لەبەر ئەوەی مەرجەعیەتێكی چەسپاوی نیە تێڕوانینەكانیشی بۆ دەرەوەی خۆی دادپەروەرانە نیە .

لە كۆتایی ووتارەكەیدا، دكتۆر عەلی قەرەداغی ووتی ئێمە ئەمڕۆ پێویستیمان بەوەیە بە عەقڵێكی تەندروست و پڕۆگرامێكی تەندروستەوە دەست بەكاربكەیتەوە، كە ئامانجدار بێت و دیدگای گەورەی هەبێت گرفتی گەورەی ئێمە ئەوەیە بەشتی بچوك و لاوەكی و تێڕوانینی ڕۆتینی دەقەكان سەرقاڵین .

كەواتە ئێمە دەبێ بگڕێینەوە بۆ عەقڵیەتی ئامانجدار بە دیدێكی مرۆڤایەتی گەورە، بۆ ئەوەی چارەسەری هەموو گرفتەكانی گەردون بكەین چونكە ئێمە لای خوا بەرپرسیارین .