دكتۆر عەلی قەرەداغی داوا لە ووڵاتانی جیهان دەكات كە بەدەمە كێشەی پەنابەرەكانەوە بچن و چارەسەرێكی بۆ بدۆزنەوە .

دكتۆر عەلی قەرەداغی داوا لە ووڵاتانی جیهان دەكات كە بەدەمە كێشەی پەنابەرەكانەوە بچن و چارەسەرێكی بۆ بدۆزنەوە .

دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لە بەیاننامەیەكدا باسی لە كێشەو گرفت و مەرگەساتی پەنابەرەكان دەكات بەتایبەتی ئەوانەی كە ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپاوە دەیانەوێت بپەڕنەوە بۆ ڕۆژئاوا، لە دوای ئەوەش كە هەفتەی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی نەمسا 70 پەنابەریان لە شاحینەیەكدا بە مردوویی دۆزیەوە، پاش ئەوەی كە دەیان ویست لە سنوری مەجەرەوە ڕوەو ئەو ووڵاتە بڕۆن، هەروەها ئەمە سێ هەفتەیە لە دوای كارەساتی ئایلانی تەمەن سێ ساڵ لەگەڵ براكەی و دایكی دا كە میدیاكانی جیهانی هەژاند پێشتریش لە كەنارە ئاویەكانی لیبیادا زیاتر لە 100 لاشە دۆزرانەوە كە ئاوەكە بەرەو كەنار هێنابوونی .

لەهەمان كاتدا ئێستا دەیان هەزار كەسی تر بەهۆی شەڕو ناكۆكی و ئاژاوە لە چەند ووڵاتێك و هەژاری و نەبوونی و ستەمكاری و عەسكەرتاری لە چەندانی تر، ملی ڕێگەی نەهاتیان گرتۆتەبەرو ڕوەو ڕۆژئاواو ئەوروپا كۆچ دەكەن، لەبەرامبەر ئەم كارەساتە مرۆییە دڵتەزێنەدا، دكتۆر عەلی قەرەداغی داوا لە ووڵاتان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتی و مرۆڤ دۆستەكان دەكات كە پەلە بكەن لە دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەك و لە خۆ گرتنی ئەو پەنابەرانە بۆ ئەوەی توشی كارەساتی لەو شێوەیە نەبن .

دەقی بەیاننامەكەش بەم شێوەیە یە :

یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان، داوا لە ویژدانی مرۆڤایەتی دەكات كە بجوڵێن و بێنە دەنگ بۆ چاەرسەری ئەو گرفتانەی كە ئێستا ڕووبەڕووی پەنابەران بوەتەوە، لەبەرامبەر ئەمەدا هەركەس بە ئەركی خۆی هەڵبسێت ئێمە سوپاسی دەكەین .

سەرەتا داوا لە ووڵاتانی عەرەبی دەكات كە لەسەر زەویەكانیان جێگەیان بۆ بكەنەوەو نەهێڵن ئەو هەموو مرۆڤە بەو شێوەیە توشی سەرشۆڕی و نەهامەتی ببن، پاشان دەڵێت هەركەسێك لە توانایدا هەبێت هاوكاریان بكات و نەیكات، ئەوە تاوانبارە و دەبێت لەبەرامبەر خوادا ئەو بەرپرسیارێتی یە هەڵبگرێت .

پاشان بۆ هەموو جیهان ڕون دەكاتەوە كە چارەسەری ڕاستەقینە ئەوەیە كە ئەو ڕژێمە ستەمكارە لە ناو بەرن كە كەوتۆتە كوشتاری گەلەكەی خۆی و هەر ئەویشە سەرچاوەی ئەو هەموو سەرشۆڕیە بۆیان .

لەبەرامبەر دیمەنی ئەو پەنابەرە سوریانە بەكوردو عەرەبەوە كە هەندێكیان تا ئێستا لەدەریادا خنكاون و شەپۆل جەستەكانی هێناون بۆ كەنارو وە لەبەرامبەر ئەو هەموو سەر شۆڕی و سوكایەتیەدا، بەتایبەتی كە لەسەر شۆڕی هەندێك وڵات توشیان دەبێت، بەتایبەتیش كەدەبێت چەندان سنوری ترسناك و تەلبەند ببڕن كە قیژەو هاواری مناڵەكان و پیرەكان دەبیسترێ بەڵام كەس وەڵامیان نادانەوە .

پاشان دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان جەخت دەكاتەوە لەسەر :

یەكەم / خوای گەورە باوەڕداران وەك یەك جەستە لەقەڵەم دەدات و دەبێت ئەوانیش وەك یەك جەستە دەربكەون وە ئەگەر ئەندامێكی ئازاری تێ بكەوێت ئەوا دەبێت هەموو جەستەكە هەست بەئازار بكەن .

لەم ڕوانگەیەوە دەبێت وەك ئەركێكی ئیسلامی هەموو تاكێك (دەسەڵاتدارو بێ دەسەڵات) دەبێت هەست بەبرایەتی بكەن و ئەو بەرپرسیارێتیەش وەربگرن و هەست بە خۆشی نەكەن هەتا ئەو كاتەی ئەو خوشك و برایانەیان لەو نەهامەتی یانە ڕزگاریان دەبێت، ئەم بابەتە زۆر دەقی قورئان و فەرمودەی لەسەرەو ڕۆژی دوایش خوای گەورە لێپرسینەوەی لەسەر دەكات و هەركەسیش هاوكاری نەكات خوای گەورە لە دوا ڕۆژدا سزای دەدات  (ۆاتَّقُوافِتْنَەً لَّاتُصِیبَنَّ الَّذینَ ظڵمُوا مِنكُمْ خَاصَّەً ۆاعْڵمُوا أَن اللَّهَ شَدِیدُ الْعِقَابِ) (اڵانفال:25)

لێرەوە داوا لە دەسەڵاتداران و بەرپرسان دەكەین لە جیهانی عەرەبی و ئیسلامی و لە دەوڵەمەندەكان و میدیاكان و زانایان دەكەین، كە هەركەس لە شوێنی خۆیەوە هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن و بەپێی توانای خۆیانهەوڵی چارەسەری كێشەكە بدەن .

دووەم / ئێمە بەناوی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمانەوە داوا لە هەموو حكومەتە ئیسلامیەكان بەتایبەتیش ووڵاتانی عەرەبی دەكەین كە بكەونە خۆیان و هەوڵێكی شلگیرانە بدەن بۆ ڕزگاركردنی خوشك و برایانی پەنابەرو كۆچەرەكان ئەویش بە ئامادەكردنی كامپی گەورە بۆ ئەو پەنابەرانەو لەخۆیان بگرن و ژیانێكی ئابڕو مەندانەیان بۆ دابین بكەن .

سوێند بە خوا هەموومان بەرپرسیارین لەبەرامبەر مردنی ئەوكەسانەی كە لە ترسی بەرمیلە باروتەكانی ئەسەد ڕایان كردووە، سوێند بەخوا لە ڕۆژی دوایدا خوای گەورە لەسەر ئەو گیانە بێ تاوانانە لێپرسینەوەمان لەسەر دەكات ئەگەر بە ئەركی خۆمان هەڵنەسین .

سێیەم / داوا لە ویژدانی مرۆڤانە دەكەین لە ئەوروپادا كە ئەو پەنابەرانە وەربگرن و كار ئاسانیان بۆ بكەن و لە شەپۆلی دەریاكان ڕزگاریان بكەن و ژیانێكیان بۆ دابین بكەن كە شایەنی مرۆڤ بێت .

لە هەمان كاتدا سوپاسی هەموو ئەوانە دەكەین كە دەستی هاوكاریان درێژ كردووەو بە ئەركی مرۆڤ دۆستانەی خۆیان هەستاون .

چوارەم / لە دوای بینینی ئەو هەموو كارەساتە كە كاریگەری لەسەر سەدان هەزار مرۆڤ دروست كردووە و زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی سوریا ئێستا لە ئاوارەیدا دەژین، ئایا لە دوای ئەو هەموو كارەساتە ئەم ڕژێمە هیوای چاكبوونی لێ دەكرێت و بەكەڵكی ئەوە دێت مامەڵەی لەگەڵدا بكرێن .

لە كۆتایدا جەخت دەكاتەوە لەسەر ئەوەی كە تەنها ڕێگە چارە بریتیە لە كۆتایی هێنان بە ئەو ڕژێمە ستەمكارە مرۆڤ كوژەی سوریا لە كورتترین ماوەدا، لەم كاتەدا ئەمە گەورەترین بەرپرسیارێتی ووڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی و جیهانیە .

(ۆسَێعْڵمُ الَّذینَ ظڵمُوا أَیّ مُنقَڵبٍ ێنقَلِبُونَ) (الشعرا‌و:227)

د.علی قەرەداغی

ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان