دکتۆر عەلى قەرەداغى : ئەو پێشمەرگانەى لەپێناو پاراستنى خاکى کوردستاندا دەکوژرێن شەهیدن

دکتۆر عەلى قەرەداغى : ئەو پێشمەرگانەى لەپێناو پاراستنى خاکى کوردستاندا دەکوژرێن شەهیدن

فتوایەکی تایبەت بە بەرگری هێزەکانی پێشمەرگە، ئەوانەی کە دەجەنگن لەپێناو پارێزگاریکردن لەئارامی گەل و نیشتیمان و پارێزگاری لەسەروسامانی هاوڵاتیان دەکەن، بەپشتیوانی خوای گەورە پلەی شەهیدیان هەیە.

 لەم ماوەیەدا پرسیار گەلێکی زۆرم ئاڕاستە کراوە کە هەمووی دەربارەی ئەوەیە ،ئایا ئەو پێشمەرگانەی کە دەکوژرێن لە پێناو پارێزگاری کردنی ئارامی و ئاسایشی نیشتیمان و هاوڵاتیان و پارێزگاری لە سەروەت و سامانیان دەکەن، لە حاڵەتی سروشتی یان لە بوونی فەراغێکی ئەمنی هەروەک لە ناوچە جێناکۆکەکاندا ڕویدا ،لەکاتێکدا کە سوپای عێراق و هێزە ئەمنیەکانی عێراق چۆڵیان کرد، ئایا ئەمانە لای خوای گەورە بە شەهید حساب دەکرێن ؟

وەڵام :

الحمد لله رب العالمین و الصلاە و السلام على المبعوث رحمە للعالمین، وعلى اله و صحبه ومن تبع هداه الى یوم الدین :

1-     دەقە شەرعیەکان لە قورئان و فەرمودەو ووتەی زانایان و ئیجماع، هەموویان بەڵگەى ئەوەیان تێدایە کە پارێزگاری کردن لە ئاین و گیان و سامان و شەرەف و نیشتیمان، بە جیهادی مەشروع دانراوە، هەرکەسێکی مسوڵمان لە پێناو ئەوانەدا بکوژرێت  شەهیدە، پێغەمبەریش لە فەرمودەیەکدا دەفەرموێت (من قتل دون ماله فهو شهید) هەرکەسێک لە پێناو پاراستنی ماڵیدا بکوژرێت شەهیدە، ئەبو داودو ترمزیش دەگێڕنەوە کە پێغەمبەری خوا فەرمویەتی (هەرکەسێک لەسەر پارێزگاری لە ئاینەکەی بکوژرێت شەهیدە، هەرکەسێک لەسەر ماڵەکەی بکوژرێت شەهیدە، هەرکەسێک لەسەر خوێنی بکوژرێ شەهیدە) ترمزی ریوایەتی کردووە بە ژمارە 4772 بە فەرمودەیەکی (حسن)دانراوە .

ئەوەی ئاشکراشە هەرکەسێک بیەوێت بە پارێزگاری لە نیشتیمان و گیانی هاوڵاتیان و کەرامەت و شەرەف و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی نیشتیمانەکەی ڕەزامەندی خوا بەدەست بهێنێت، پاداشتی جیهاد و تێکۆشان لە پێناو خوادا هەیە .

لەهەردوو ێەحیحی موسلیم و بوخاریدا هاتووە پێغەمبەری خوا فەرمویەتی :جیهاد و تێکۆشانى شەوو ڕۆژێک لە پێناو خوادا ،خێری زۆرترە لەوەی مانگێک بە ڕۆژو بیت و شەو نوێژ بکەیت .

لەم بارەیەشەوە زانایانی کۆن و هاوچەرخ لەسەر ئەو رایەن کە پارێزگاری لە ئاین و گیانی هاوڵاتیان و ماڵ و سەروەت و سامانی هاونیشتیمانی و سنورەکانی نیشتیمان لە جیهادی مەشروع و ڕێگە پێدراوە و هەرکەسێک بۆ ئەو مەبەستە بکوژرێت شەهیدە (سەیری فتوای بن باز بکە لە ڕیزی کۆمەڵە فتواکان بەرگی 18، لەسەر پێگەی فەرمی خۆی لە ئینتەرنێت) .

2-     لەگەڵ ئەوەشدا کە ئیسلام بانگمان ئەکات بۆ پارێزگاری لە نیشتیمانی گەورەی ئیسلام، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگری نەکردووە، کە هەر نەتەوەیەک نیشتیمانى خۆی هەبێت، مادام ئەو ئینتیمایە لە چوارچێوەیەکی شەرعیدا بێت، پێغەمبەری خوا لە کاتێکدا کە لە مەدینە بوو خۆشەویستی هەبوو بۆ ئەو شارەی کە تیایدا لەدایک بوو بوو کە مەککە بو، بەرامبەر مەککە دەیوت (خۆشترین شاری و خوشم دەوێیت، ئەگەر خەڵکەکەی دەریان نەکردمایە هەرگیز بەجێم نە دەهێشت) ترمزی گێڕاویەتیەوە فەرمودەی ژمارە 3926 ، لە فەرمودەیەکی تردا دەڵێت (خوای مەدینەمان لەلا خۆشەویست بکات وەک ئەوەی خۆشەویستیمان بۆ مەکە هەیە و زیاتریش).

3-     ئینتیما بۆ نیشتیمان و خۆشەویستی بۆی بەشێکە لە چاکەکارى و ئیحسان (هل جزاء الاحسان الا الاحسان)

بەڵکو ئەمە ئەو سروشتە خواییە یە کە خوا مرۆڤی لەسەر دروست کردووە، لەبەر ئەوە قورئان ڕێگری نەکردووە لە خۆشەویستی نیشتیمان ، بەڵکو ڕێگری لەوە کردوە کە لەخواو پێغەمبەرو جیهاد لە ڕێی خوا، زۆرترت خۆشبوێت، بۆ ئەم مەبەستە بە (اسم التفضیل) (احب) ناوی هێناوە .

(قُلْ إِنْ کَانَ آبَاۆُکُمْ ۆڕَبْنَاۆُکُمْ ۆإِخْۆانُکُمْ ۆازْۆاجُکُمْ ۆعَشِیرَتُکُمْ ۆامْۆالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا ۆتِجَارَەٌ تَخْشَوْنَ کَسَادَهَا ۆمَسَاکِنُ تَرْضوْنَهَا احَبَ إِڵیْکُمْ مِنَ الڵهِ ۆرَسُولِهِ ۆجِهَادٍ فِی سَبِیلِهِ فَتَرَبَصوا حَتَى ێڕْتِێ الڵهُ بِڕَمْڕهِ ۆالڵهُ ڵا ێهْدِی الْقَوْمَ الْفَاسِقِینَ)

دایک و باوک و مناڵ و ژن و براو عەشیرەت و ماڵ بریتین لە نیشتیمانی خوای گەورە، نەهی کردووە لەوەی کە خۆشەویستیتان لای مرۆڤی باوەڕدار زیاتر بێت لە خۆشەویستیان بۆ خواو پێغەبمەر و جیهاد لە پێناو خوادا .

لەلایەکی ترەوە گرنگترین بنەمایەک کە خوای گەورە بەهۆیەوە شەرعیەتی داوە بە تێکۆشان لە پێناوی خوادا، بریتی بووە لە دەرکردنی مسوڵمان لە زێدی خۆیان و ستەم لێکردنیان، خوای گەورە لەیەکەمین ئایەتدا کە شەرعیەت بەجیهاد دەدات دەفەرموێت (اذن للذین یقاتلون بانهم ظلموا وإن الله على نصرهم لقدیر)

هەروەها نەوەکانی ئیسرائیل لە کاتێکدا کە خوای گەورە جیهادی لەسەر فەرزکردن ووتیان (الم تر إلى الملا من بنی إسرائیل من بعد موسى إذ قالوا لنبی لهم ابعث لنا ملکا نقاتل فی سبیل الله قال هل عسیتم إن کتب علیکم القتال الا تقاتلوا قالوا وما لنا الا نقاتل فی سبیل الله وقد اخرجنا من دیارنا وابنائنا فلما کتب علیهم القتال تولوا إلا قلیلا منهم والله علیم بالظالمین)

دەقە شەرعیەکان بەبەڵگەوە باس لەحەرام بوونی خیانەت دەکەن و خیانەت لە نیشتیمان و دەست درێژی کردنە سەری بەیەکێک لە گەورەترینی تاوانە گەورەکان لەقەڵەم دەدەن، لەبەر ئەوە پارێزگاری کردن لە نیشتیمان ئینتیمابوون بۆی و پاراستنی و دابین کردنی ئارامی و ئاسایش و دادپەروەری بۆی واجبێکی شەرعیە، وە هەرکەسێکیش باوەڕداربێت و لەوپێناوەدا بکوژرێت شەهیدە و بەپشتیوانی خوای گەورە لە ڕۆژی دوایدا جێگەی بەهەشتە .

لە بەرئەوە من لێرەوە داوا لە برایان و ڕۆڵە بەجەرگەکانی پێشمەرگە دەکەم، زۆر بەباشی و بەباوەڕێکی پتەوەوە پشت بەخوا ببەستن، نیەتی خۆیان بۆ خوا یەکلایی بکەنەوە وابزانن ئەوان لەبەر خوا ئێستا لە سەنگەرەکانی حەقدان بۆ پارێزگاری لە خاک و مافەکانی گەلێکی مسوڵمان بەو نیەتەوە لەسەنگەرەکانیاندا بەرگری بکەن کە لەبەرەکانی جیهاد دان و کارێک دەکەن بۆ ڕەزامەندی خوایە، هەتا خوای گەورەش ئەم تێکۆشانە یان بەجیهاد بۆ بنوسێت و کوژراوەکانیان بەشەهید لەقەڵەم بدات و بەبەهەشت پاداشتیان بداتەوەو ڕەزامەندی خواوی گەورە بەدەست بهێنن و لەڕۆژی دوایشدا لەگەڵ پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و پیاو چاکان حەشربکرێن (ۆمَنْ یُطعِ الڵهَ ۆالرَسُوڵ فَاوڵئِکَ مَعَ اڵذینَ انْعَمَ الڵهُ عَڵیْهِمْ مِنَ النَبِیِینَ ۆالصدِیقِینَ ۆالشُهَدَاءِ ۆالصالِحِینَ  ۆحَسُنَ اوڵئِکَ رَفِیقً)

داواش لە پێشمەرگە جوامێرەکان دەکەم خۆیان لە ستەمکاری و دەست درێژی و تاوانکاری بپارێزن، چونکە ستەم تاریکی یەو لە دنیا و دواڕۆژدا ئەنجامی نیە .

یەکڕیزی و یەکبوون لە هەموو کاتێکدا پێویستە، بەڵام لە ئێستادا یەکڕیزی گەلی کورد بەهەموو پێکهاتەکانیەوە فەرزێکی شەرعیەو پێداویستیەکی سروشتی و نیشتیمانی قۆناغەکەیە، ئەویش لەبەرهەستیاری ئەم قۆناغە، خوای گەورە دەفەرموێت (ولا تنازعوا فتفشلوا وتذهب ریحکم) (الانفال:46)

واتە ململانێ و دوبەرەکی لەگەڵ یەکتردا مەکەن، چونکە شکست دەخۆن و هێزو تواناکانتان نامێنێت

لە ئایەتێکی تردا دەفەرموێت (إِنَ الڵهَ یُحِبُ اڵذینَ یُقَاتِلُونَ فِی سَبِیلِهِ صفًا کَانَهُمْ بُنْێانٌ مَرصوص)

خوای گەورە ئەوانەی خۆش دەوێت کە بەیەکڕیزی دەجەنگن لە پێناویداو ئەم یەکڕیزیە وەک دیوارێکی بەهێز دەردەکەون .

4-     پێویستە هەموومان پشتیوانی لە پێشمەرگە بکەین بە ماددی و مەعنەوی و سەردان و نزاو پاڕانەوە بۆیان کە خوای گەورە پشتیوانیان بێت و سەرکەوتوتوویان بکات بەتایبەتی لەم مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەدا .

5-     پێویستە گەلی کورد پشتیوانی لەکەسانی ستەم لێکراو بکات لە عێراقدا و لەگەڵیاندا هاوکاربێت، بۆ ئەوەی لە عێراقدا عەدالەت بچەسپێت و ڕێگە لە ستەمکاری بگریرێت و هەموو کەس ماف و ئازادی و کەرامەتی پارێزراو بێت .

6-     پێویستە ئێمەش وەک گەلی کوردی مسوڵمان ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر فەرمانبەرداری خوای گەورە بین و ڕوی تێ بکەین و داوای کۆمەکی و پشتیوانی لێ بکەین لەسەر ئەو نیعمەتانەی کە پێیداوین سوپاس گوزاربین و دووربکەوینەوە لەهەموو جۆرە تاوانێک، چونکە تاوانکاری دەبێتە مایەی لەناو بردنی نیعمەتەکانی، خوای گەورە دەفەمورێت : (ۆإِذ تَاذنَ رَبُکُمْ ڵئِنْ شَکَرْتُمْ ڵازِیدَنَکُمْ ۆڵئِنْ کَفَرْتُمْ إِنَ عَذابِی ڵشَدِیدٌ)

7-     واتە ئەگەر سوپاس گووزاری خوا بکەن، خوا نیعمەتەکانیان بۆ زیاتر دەکات وە ئەگەر بێ باوەڕبن و سوپاس گوزاری نەکەن ئەوا چاوەڕوانی سزای سەختی خوای گەورە بکەن (ابراهیم)  .

والحمد لله رب العالمین وصلى الله على سیدنا محمد وعلى اله وصحبه وسلم .