.پ.د. عەلی قەرەداغی: راگەیاندنكاری راستەقینە  ئەوانەن كە دژ بە گەندەڵی دەوەستنەوە، كەئەوەش گەورەترین جیهادە

.پ.د. عەلی قەرەداغی: راگەیاندنكاری راستەقینە ئەوانەن كە دژ بە گەندەڵی دەوەستنەوە، كەئەوەش گەورەترین جیهادە

لەو كۆنگرە رۆژنامەنوسیەی لە29-12-2013 لەسلێمانی لەئوتێل پەرێژ بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ئەنجامیدا د. عەلی قەرەداغی سەرەتا تیشكی خستە سەر جالاكیەكانی رابیتەی ئیسلامی كوردلەماوەی ساڵێكد،  لەدوای ئەوە راگەیاندنكاران و رۆژنامەنوسان كۆمەڵێك پرسیاری جۆربەجۆریان لێ كرد بەتایبەت لەسەر بارودۆخی سوریاو مەسەلەی گروپە توندڕەوەكان، دكتۆر عەلی قەرەداغی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كەپێویست ناكات گەنجانی هەرێمی كوردستان بڕۆن بۆ سوریا بۆ شەڕ كردن دژ بەئەسەد، بەڵكو ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەگەنجی كەم نیە، بەڵكو ئەوان پێویستیان بەهاوكاری مرۆیی هەیە، هەروەها وتی ئێمە ئیدانەی كارە توندڕەوەكان دەكەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەداین كەگەلی سوریا مافی خۆیەتی بەئازادی بژی و لەستەمكاران رزگاریان بێت.
هەروەها لەوەڵامی پرسیارێكدا لەسەر تیرۆری رۆژنامەنوسان ، دكتۆر عەلی قەرەداغی وتی” ئیدانەی هەموو كارێك دەكەین كەدژ بەرۆژنامەنوسان دەكرێت، بەلامانەوە وایە گەورەترین جیهاد لەئیسلامدا حیهادی راگەیاندنە، چونكە راگەیاندنكار هەڵگری حەقیقەتەو دەیەوێت راستی بڵێت و دژی گەندەڵی بوەستێت.
لەوەڵامی پرسیارێكیشدا ئەگەر هێرش بكرێتە سەر خۆپیشاندەرانی ئەنبار هەڵوێستتان چی دەبێت ؟ لە وەڵامدا ووتی: داوا لەسەرۆك وەزیرانی عێراق نوری مالكی دەكەم كە ئەوهەڵەیە نەكات كە هێرش بكاتە سەر خۆپیشاندەرانی شاری ئەنبار، چونكە ئەوە خزمەت بە كەس ناكات ، چونكە ئیمەش بینیمان كەهێرش كردن بۆ سەر رابیعەی عەدەوی چ كارەساتێكی بەدوای خۆیدا هێنا.بۆیە پێویستە لەجیاتی ئەوە گوێ لەخۆپیشاندەران بگرێت و داواكانیان جێبەجێ بكات