دەستەیەکى باڵا لە زانایانى (یەکێتى جیهانى زانایانى مسوڵمان)فەتواى حەرام کردنى فیدراڵیەت پوچەڵدەکەنەوە

دەستەیەکى باڵا لە زانایانى (یەکێتى جیهانى زانایانى مسوڵمان)فەتواى حەرام کردنى فیدراڵیەت پوچەڵدەکەنەوە

بسم الله الرحمن الرحیم

دەستەیەکی باڵا لەیەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان وەڵامی فەتوایەکی کرچوکاڵ دەدەنەوە کەلەلایەن چەند زانایاەکی ئاینیەوە دەرکراوەو فیدڕاڵیەت بەحەرام لەقەڵەم دەدەن، لەبەیاننامەیەکدا بۆ وەڵامدانەوەی ئەم فەتوایە بەیاننامەیەکیان دەرکردوە کەتیایدا ئەم فەتوایە بێ بنەما لەقەڵەم دەدەن لەڕوی شەعیەوە لەهەمان کاتدا بەبەڵگەی شەرعی دەیسەلمێنن کەسیستەمی فیدڕاڵی لەئێستادا هاوشێوەی سیستەمی ویلایەت بووە لەسەردەمی پێغەمبەر (د.خ) و خەلیفەکانی راشدیندا، لەئێستاشدا خزمەت بەپاراستنی یەکڕیزی ئوممەتی ئیسلامی و پاراستنی تایبەتمەندی نەتەوەو گەل و مەزهەبە جیاوازەکان دەکات، ئەمەش دەقی بەیاننامەکەیە :
فەتوا لەکاروباری گشتیدا پێویستە بەکۆمەڵ بێت لەوانەش حوکمدان دەربارەی کێشەی فیدراڵیەت یان هەرێمەکان .
الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام على المبعوث رحمة للعالمین وعلى آله وصحبه اجمعین وبعد
بەم دوایانە کێشەو مشت و مڕێکی زۆر دروست بووە لەسەر حوکمی سیستەمی فیدراڵی، ئێمە لەم بارەیەوە دەمانەوێت چەند شتێک ڕون بکەینەوە .
یەکەم: لەڕوی مەنهەجیەوە، ئێمە وای دەبینین کە بابەتی وەک ئەم کێشە گشتیانە کەپەیوەندی هەیە بەسیاسەتی شەرعیەوە و کاریگەریەکی زۆریشی لەسەر رای گشتی هەیە، پێویستە بگەڕێینەوە بۆ فەتوای بەکۆمەڵ لەڕێگەی کۆمەڵە فیقهیەکانەوە، یان لەڕێگەی کۆنگرەیەکەوە کە زۆرترین ژمارە لەزانایان و سیاسیەکان و پسپۆڕەکان لەخۆ بگرێت ، کەتایبەت مەندبن لەو بوارەدا، بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە لەهەموو رویەکەوە تاووو توێ بکرێت ، دوربێت لەحەساسیەت و لەم ڕێگەیەشەوە بگەنە رایەکی هاوسەنگ لەحکومدانەکەدا .
دووەم : سیستەمی ولایات و هەرێمەکان لەسەردەمی خەلافەتی راشیدینەوە بونی هەبووە، لەو کاتەدا هەرێمەکان یان ویلایەتەکان دابەش بوو بوون بۆ مەککەی پیرۆز مەدینەی منەوەرە و میێرو شام و بەسرەو کوفەو فارس و شوێنانی تر، پوختەی ئەم بابەتە دکتۆر (أکرم العمری) و دکتۆر (علی الصلاب) بەروونی لەکتێبەکانیاندا باسیان کردوە، پوختەکەی ئەوەیە کەسیستەمی ولایات لەسەردەمی پێغەمبەر (د.خ) دەستی پێکردووە وەک یەمەن و بەحرەین و حەزرەمەوت ، پاشان لەسەردەمی راشدیندا چەندو لایەتێکی تر دەرکەوتن وەک بەسرەو کوفە، بەڵام مەدینە پایتەختی دەوڵەت بووەو لەوێوە خەلیفە ئیدارەی دەوڵەتی بەڕێوەبردوە، سیاسەتی عومەری کوڕی خەتابیش بەوجۆرە بوو کەهەریەک لەو هەرێمانە هەڵدەستان بەهەڵبژاردنی والیەک لەخەڵکی ناوچەکە خۆیان ،ئەگەر بەتواناو لێهات و بوایە، بۆ نموونە جەریری کوڕی عبدالله ی بەجەلی کردە والی بۆ خەڵکی (بەجەلە) سەلمانی فارسی کردە والی مەدائین، ناقیعی کوڕی حاریسەی کردە والی مەکە، عوسمانى کوڕی ئەبی عاسی کردە والی تائیف،
دکتۆر (أکرم العمری) دەڵێت زۆربەی والیەکان کەدانرابوون بۆ یەمەن لەسەردەمی پێغەمبەر (د.خ) بۆ سەردەمی عومەر (خ.ر) لەخەڵکی یەمەن بوون، وەبەرپرسیارێتی والیەکان بەم شێوەیە بووە :
1- جێبەجێکردنی کاروبارەکانی ئاین دەبێتەمایەى  چەسپاندنى  دادپەوەری بۆ هەمووی لایەک .
2- پارێزگاری لەبەرژەوزەندیەکانی ووڵات و هاووڵاتیان و دابین کردنی ئارامی و ئاسایش و دابین کردنی پێداویستیەکانیان .
3- ئینتیما بۆ دەسەڵاتی خەلافەت .
4- دەربارەی بواری دارایش لەخێرو زەکات و بەرهەمی ناوخۆی هەرێمەکە ئەولەویەت بۆ دانیشتوانی هەرێمەکە بوو پاشان ئەوەی کە زیاد بووە نێردراوە بۆ سەنتەر ئەویش بەپێی ڕێکەوتن یان داواکاری بووە، ئەمە بەپشت بەستن بەفەرمانێکی پێغەمبەری خوابووە کەفەرمانی بە (مەعازی کوڕی جەبەل) کردووە، کاتێک ناردویەتی بۆ یەمەن، پێی فەرمووە خێرو سامان لەدەوڵەمەندەکان وەربگرە و پاشان دابەشی بکەرەوە بەسەر هەژاراندا .
5- بەپێی ئەو کارنامەیەی کە عومەری کوڕی خەتاب دای نابوو بۆ ویلااتەکان ، بەئاشکرا تیایدا ڕوونە کە هەرێمەکان دەسەڵات فراوانیان هەبووە، لەسنوری هەرێمەکەی خۆیانداو ڕۆڵی خەلیفەش تەنها ئاراستە پێدان و ڕێنمایی کردن و چاودێری و بەدواداچوون بووە، ئەویش بۆ ئاگاداربوون بوە کە تا چ ئاستێک توانیویەتی دادپەوەری بچەسپێنێت و بانگەوازو فێرکردن گەشە پێ بدات.
سێیەم: سیستەمی دەسەڵات لەئیسلامدا بەشێوەیەک مەرکەزی نەبوە کە خەلیفە دەست بگرێت بەسەر هەموو کایەکانی دەسەڵاتدا، بەڵکو بەرپرسی هەرێمەکان دەسەڵاتێکی فراوانیان هەبووە لەدامەزراندنى هەموو کرێکارو فەرمانبەران لەهەرێمەکەی خۆیانداو بۆیان هەبووە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکەن، ئەویش بەراوێژکردنی لەگەڵ کەسانی پسپۆڕدا، کەئەوانیش بەرپرسبوون لەکاروباری دارایی و ئابوری، ئەمانەش ملکەچ بوون بۆ چاودێری خەلیفە لەبواری بەدیهێنان دادپەروەری و ئاسایش و خێرو چاکە بۆ دانیشتوانی هەرێمەکە، بۆ ئەم مەبەستەش تەها یەک جار لەگەڵیدا کۆبوونەوە ئەویش لەکاتی حەجدابووە .
مەبەستمان لەئەم روونکردنەوەی سەرەوە بۆ ئەوەبوو، کەباس کردنی یەکڕیزی مسوڵمانان مانای سەپاندن ئیدارەیەکی مەرکەزی و پشت گوێ خستنی ئیدارەی گەل و نەتەوە جیاوازەکان ناگەیەنێت، بەڵکو مەبەست لەو یەکڕیزیەی کەگەلە مسوڵمانەکان کۆ دەکاتەوە بواری بیرو باوەڕو هەست و دروشمە ئاینیەکان و ئینتیما دەگرێتەوە کە پشت بەخوا لە ئایندەیەکى نزیکدا ئەمە دەبێتە یەکیەکى سیاسى ئارەزوو مەندانە سوپاس بۆ خوا لەم کاتەدا هەیە و دەبێت هەوڵیش بدەین کە ئەمانە لەڕوی سیاسیەوە بەرجەستە ببن .
چوارەم: یەکڕیزی و یەکبوونی جیهانى ئیسلامی لەئێستادا هیواو ئاواتی هەموو مسوڵمانێکە و فەرزێکە هەموو لایەکمان دەبێت کاری بۆ بکەین بەهەموو توانایەکمانەوە، بەڵام ئەمە لەڕووی سیاسییەوە لەئارادا نیە، لەئێستادا ژمارەی دەوڵەتە ئیسلامیەکان زیاترە لە 50 دەوڵەت دەبن .
ئەگەر سەیری بۆچوونی پسپۆڕانى بواری یاسای دەستوریش بکەین کەسیان نەیووتووە کەسیستەمی فیدراڵی یان هەرێمەکان بریتیە لە دابەشکردن وپارچە پارچەکردنی دەوڵەت. لەڕۆگاری ئەمڕۆدا بەهێزترین دەوڵەت لەجیهاندا ئەمەریکایە کەلەسەر سیستەمی فیدراڵی بنیات نراوە، ئەم سیستەمە لەزۆر ووڵاتانی تری جیهانیش پیادە دەکراوە، وەک مالیزیا و چەندان ووڵاتی تر ..

پێنجەم: حەرام کردنی سیستمی هەرێمەکان کەپێی دەوترێت (فیدراڵیەت) لەچوارچێوەی، دەوڵەتێکی ئیتیحادیدا کارێکی ئاسان نیە، چونکە هەموو ئەو ئایەت و فەرمودەو فتوایانەی کەباس لەحەرام کردنی دەکەن لەو ڕوانگەنەوەیە کە دەبێتە مایەی پارچە کردنی ئوممەت و دەرچوونی گروپێکی یاخی لە ژێر دەسەڵاتی خەلیفەیەکی دادپەروەرو هەڵگەرانەوەیانە بۆ دژاریەتی کردنی . ئێمە لەم کاتەدا هەموومان لەگەڵ ئەو بۆ چوونەداین ئەگەر وابێت، بەڵام دەبێت ئەو راستیە بزانین کەبابەتی (سیستەمی فیدراڵی) لەژێر سایەی دەوڵەتداو ڕێکخستنی پەیوەندیەکی سیاسی بۆ پێکەوە ژیان و هەڵنەگەڕانەوە لەدەوڵەتی ناوەند بەستەم و بەبێ هیچ بیانویەک، ئەمە نابێتە مایەی پارچە کردنی ئوممەت و زیان گەیاندن بە یەکڕیزی. چونکە فیدڕالیەت سیستەمێکی ئیداریە بۆ پاراستنی یەکێتی و یەکڕیزی ئەگەر بەباشی بەکاربێت . لەئیسلامدا سیستەمی سیاسی کایەیەکی بەرفراوانە بۆ بنیات نانی ئیدارەیەکی سەرکەوتوو، بەمەرجێک ناکۆک نەبێت لەگەڵ دەقێکى ئاشکراو ڕون لەقورئان و فەرموودە .
بەکورتی ئیشکالیەت لەحەرام کردنی فیدڕاڵیەتدا خۆی لەم خاڵەنەدا دەبینێتەوە :
1- بەکارهێنانی ووشەی حەرام لە بابەتێکی ئیجتیهادیدا، لەکاتێکدا کە پیاوچاکانی پێشینەو توێژەران لەزانایان ئەم ووشەیەیان بەکار ناهێناوە، تەنها لەسەر شتێک نەبێت.کە بەئاشکرا دەقێک هاتبێت و حەرامی کردبێت .
2- باش تێنەگەیشتن لەبابەتی (ناکۆکی و پشێوێ) چونکە بوونی پشێوی لەحەرامکردنی پارچە بوونی ئومەتەوە نیە، بەڵکو باس کردنی بابەتی سیستەمی هەرێمەکان یان فیدڕاڵی شێوەیەکی ئیدارەی سیاسییەکە زۆرتر لە سیستەمی ولایات دەچێت لە سەردەمی خەلیفەکانی ڕاشدیندا .
3- فتوایەکی گەورە کەتایبەتە بەگەلێک یان تائیفەیەکی گەورە نابێت تەنها زانایاک کە قسەی تێدابکات، ئەگەر پلەکەی هەرچەندێک بێت، بەڵکو دەبێت ئەم بابەتە بخرێتە بەردەم کۆمەڵەیەکی فیقهی یان کۆنگرەیەکی گەورە، وەک لەپێشەوە باسمانکرد .
4- فیقهی دابەزاندنی دەق و، ڕون کردنەوەی ئامانجەکەی هەردوکیان بەڕوونی بۆمان دەردەخات کە ئەو ئایەت و فەرموددانەی کە هەندێک مامۆستای بەڕێز وەک بەڵگە بۆ حەرام کردنی سیستمی فیدڕاڵی دەیهێنێتەوە، بەسەر واقیعی عێراقیدا ناچەسپێت، چونکە ئێستا لەعێراقدا کورد کە خاوەنى فیدرالیەتە  تائیفەیەکی دیاری کراویش هەیە کەتوشی پەراوێز خستن و دەرکردن و هێرش بردن بۆ تەوە ، تەنانەت بۆ سەر ناموسیشیان، لەم کاتەدا ئەمانە داوای ئەوە دەکەن کە خۆیان ئیدارەی خۆیان بەڕێوەبەرن لەژێر سایەی دەوڵەتێکی عێراقی یەککگرتودا، لەلایەکی تریشەوە ئێستا مەترسی هەیە لەسەر گۆڕینی شوناسی ووڵاتەکە، بۆ نموونە ئەگەر سەیری بارودۆخی بەغدا بکەین لەپێش و لەدوای ڕووخانی ڕژێم، یان سەیری بارودۆخی سامەڕا بکەین، ئایا ئەگەر ئەمانە داوا بکەن (خۆیان ئیدارەی خۆیان بەڕێوە بەرن لەژێر سایەی دەوڵەتێکی عێراقی یەکگرتوودا پارێزگاری لەخۆیان بکەن) .
ئایا ئەمە حەرامە ؟.
شەشەم: ئێمە داوا دەکەین کەپشتیوانی بکرێت لەمانکگرتووانی گەلی عێراقی لەناوەڕاستدا و پشتیوانی بکرێت، لەداواکاریە دادپەوەریەکانیان بۆ دابین کردنی مافەکانیان لەژێر سایەی عێراقێکی یەکگرتوودا، زانایان چەندان جار داوایان لەخۆپیشاندەران کردووە بەشێوەیەکی ئاشتیانە مامەڵە بکەن و ئاگایان لەپاراستنی یەکڕیزی بێت، داوا لەبرایانمان دەکەین لەزانا بەڕێزەکانیش کەئاگاداری ئەوبابەتە گرنگە بن، چونکە زۆر مەترسیدارەو تاک لایەنانە قسەی لێ نەکەن ، چونکە دەرکردنی فەتوایەک لەبابەتێکی سیاسەتی شەرعیدا لەم قۆناغەدا دەبێتە مایەی پەرتەوازەکردنی تواناکان و پارچەکردنی ڕیزەکانی و دووبەرەکی دروست کردن لە بۆچوونەکاندا، لەگەڵ ڕێزمان لەوانەی کە ئەو فەتوایەیان دەرکردووەو ڕێزی پلەی زانستیان و پۆستەکانیشیان دەگرین، خواى گەورە پشتیوان و هاوکاریان بێت .
تەنها لەخواش چاوەڕێی پاداشتین .

ئەوانەی ئیمزایان لەسەر ئەم بابەتە کردووە :
1- دکتۆر عەلی محێدین قەرەداغی / ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان .
2- دکتۆر محمود عبد عزیز العانی / ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی زانایان عێراق .
3- دکتۆر عبدالستار عبدالجبار جێگری ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی زانایان عێراق .
4- شیخ عبد الحمید ریکانی .
5- شیخ محمد عمر عبدالعزیز .
6- شیخ طایس الجمیلی .
7- دکتۆر محمد عیاش الکبیسی .
8- دکتۆر احمد عبدالوهاب .
9- دکتۆر طه الدلیمی .
10- دکتۆر حسام السامرائی .
11- دکتۆر سامی رشید الجنابی  .
12- دکتۆر صالح عبدالقادر زنکی .